بەڕازیل و مەکسیک ڕووبەڕوو دەبنەوە

بەڕازیل و مەکسیک ڕووبەڕوو دەبنەوە

ڤینیسیۆس جینیۆر، یاریزانی هەڵبژاردەی بەڕازیل

8 حوزەیران
جیهان

ئاڤا سپۆرت

 

هەڵبژاردەی بەڕازیل، بەرەبەیانی سبەینێ کاتژمێر 4:00، دەچێتە ویلایەتی تێکساسی ئەمریکا و لە نێو یاریگای کایڵ، ڕووبەڕووی هەڵبژاردەی مەکسیک دەبێتەوە.


وێنە گەورەکە: بەڕازیل بە دۆخێکی نا ئاسایی تێدەپەڕێت و لە دوایین پێنج یاری ئەنجامی دابێت، تەنیا یەک بردنەوەی دەستەبەر کردووە، کە ئەویش یارییە دۆستانەکەی بەرامبەر ئینگلتەرا بوو، کاتێک لە نێو یاریگای وێمبلی بە گۆڵێکی بێوەڵام لە ئینگلتەرایان بردەوە. 


زانیاریی زیاتر: سەماکەرانی سامبا، ئەرکی ئاشتکردنەوەی هاندەرانیان لە پێشە، چونکە هاندەرانی بەڕازیل لە هەڵبژاردەکەیان نیگەرانن و پێیان وایە سەرەڕای هەبوونی پێکهاتەیەکی نایاب، لە چەند ساڵی ڕابردوودا هیچ ئەنجامێکی باشیان بەدەست نەهێناوە، بە تایبەتی لە مۆندیالی قەتەر، کاتێک لە قۆناغی چارەکی کۆتایی دەکرێتە دەرەوەی پاڵەوانێتییەکە. 


باکگراوند: بەڕازیل، بە پشت بەستن بە تواناکانی ڤینیسیۆس جونیۆر، دەیانەوێت بە ئاستێکی باشەوە یارییەکانی کۆپا ئەمریکا دەستپێبکەن و هەوڵ دەدەن دەیەم نازناوی کۆپا بەدەستبهێنن، بەڕازیل لە کۆپا ئەمریکادا کەوتووەتە کۆمەڵەی چوارەمەوە و ڕووبەڕووی هەڵبژاردەکانی کۆلۆمبیا، پاراگوای و کۆستاریکا دەبێتەوە. 

نۆڤین مەجید

پرۆدوسەر
نۆڤین مەجید