ئێندریک دەیەوێت تا كۆتایی لە ڕیاڵ مەدرید بمێنێتەوە

ئێندریک دەیەوێت تا كۆتایی لە ڕیاڵ مەدرید بمێنێتەوە

وێنەی ئێندریك فلیپی

8 حوزەیران
جیهان


ئاڤا سپۆرت


ئێندریك فلیپی یاریزانی یانەی نوێی یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی، خۆشحاڵی خۆی بە پەیوەندیكردن بە یانەی مێرێنگێ دەربڕی و هیوای خواست تا كۆتایی ژیانی یاركردنی لەم یانەیە بەردەوام بێت.


وێنە گەوەركە: ئێندریك لەم هاوینەدا بە فەرمی پەیوندی بەیانە شاهانەیەكەوە دەكات، كە ئەم وەرزی لە یانەی پاڵمێراس دوایین وەرزی بوو، بەشێوەیەكی ئاست بەرز دەركەوت و سەرنجی هەمووانی بۆلای خۆی راكێشابوو.


ئەوەی لە بارەیەوە دەگوترێت: ئێندریك بۆ رۆژنامەی ئاسی ئیسپانی ڕایگەیاندووە، ئارەزوو دەكەم تا كۆتایی توانای یاریی كردنم لەو یانەیە بمێنمەوە و لێرە كۆتایی بە كاروانی وەرزشی خۆم بێنم، نەك تەنها ئەو 5 ساڵەی گرێبەستم لەگەڵ یانەكە هەیە.


باكگراوند: ئێندریكی تەمەن 17 ساڵ لەم وەرزەدا لەگەڵ یانەی پالمێراس بەشداری لە 22 یارییدا كردووە، 4 گۆڵی كردووە و 2 ئاسیستیشی بۆ هاوڕێكانی دروستكردووە.