هەڵبژاردەکان بۆتۆ
یانیك سینەر گەیشتە چارەكی كۆتایی ڕۆلاند گارۆس
شەیری بکە لە:

وێنەی یانیك سنەر
ئاڤا سپۆرت
یانیك سینەری ئیتاڵی، لە یارییەکانی قۆناغی چوارەمی پاڵەوانییەتی فەڕەنسای کراوە ناسراو بە ڕۆلاند گارۆس، بە ئەنجامی سێ کۆمەڵەی بەرامبەر بە کۆمەڵەیەک، لە کۆرەنتن موتێی فەڕەنسی بردەوە و خۆی گەیاندە قۆناغی چارەکی کۆتایی پاڵەوانییەتییەکە.
چیرۆكە سەرەكییەكە: مۆتێ، لە سەرەتای یارییەکەوە توانی سینەر شۆکبکات و یارییەکی باتشر ئەنجامبدات، ئەوەشبوو توانی کۆمەڵەی یەکەم بە ئەنجامی 6-2 یەکلابکاتەوە، بەڵام لە کۆمەڵەی دووەمدا، سینەر توانی ئاستی ڕاستەقینەی خۆی نیشانبدات و ئەو کۆمەڵەیە بە ئەنجامی 6-3 بباتەوە.
لە لایەكی دیكەوە: لە دوو کۆمەڵەی کۆتاییدا، سینەر توانی بە تەواوی موتێ ماندوو بکات و دواتریش کۆمەڵەی سێیەم و چوارەمی بە ئەنجامەکانی 6-2 و 6-1 یەکلاکردەوە.
زانیاریی زیاتر: بەو بردنەوەیەش، یانیك سینەر سەرکەوتنی بۆ قۆناغی چارەکی کۆتایی مسۆگەرکرد و سبەینێ لەو قۆناغەدا ڕووبەڕووی گریگۆر دیمیترۆڤی بولگاری دەبێتەوە.

سەبسکرایبی هەواڵنامە و ئاگادارکردنەوەکانمان بکەن
© 2024 Audio Video Advertisement Entertainment & Sports Company For Satellite Broadcasting LTD.