هەڵبژاردەکان بۆتۆ
مۆرینۆ بوو بە ڕاهێنەری فەنارباخچەی توركی
شەیری بکە لە:

وێنەی ڕاهێنەر مۆرینۆ
ئاڤا سپۆرت
جۆزێ مۆرینیۆ پەیوەندی بە یانەی فەنارباخچەی تورکییەوە کرد و لە نێو یاریگای ئولکەر واژۆی گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکەی شاری ئەستانبووڵ کرد.
چیرۆكە سەرەكییەكە: یەكشەممە، جۆزێ مۆرینیۆی پۆرتوگالی گەیشتە تورکیا و ڕاستەخۆ چووە یاریگای یانەی فەنارباخچە، لەوێش هەزاران هاندەر پێشوازییان لە ڕاهێنەرەکە کرد و ئەویش بەڵێنی پێدان پێکەوە ئەنجامی باش بەدەستبهێنن.
زانیاریی زیاتر: ئەرکی مۆرینیۆی تەمەن 61 ساڵ سەخت دەبێت، چونکە هاندەران چاوەڕوانی بەدەستهێنانی نازناوی سوپەرلیگی تورکین، کە لە ساڵی 2014ەوە نەیانتوانیوە ببن بە پاڵەوانی تورکیا.
باكگراوند: مۆرینیۆ، لە سەرەتای 2024دا لە ئەرکی ڕاهێنەریاتی یانەی ڕۆمای ئیتاڵی دوورخرایەوە، ئەوەش دوای ئەوەی توانی یەکەم نازناوی ئەوروپی بۆ یانەی ڕۆما بەدەستبهێنێت، بەڵام مۆرینیۆ بیر لە ڕابردوو ناکاتەوە و گرێبەستێکی لەگەڵ فەنارباخچە واژۆ کردووە و تاوەکو ساڵی 2026 ڕاهێنەری ئەو یانەیە دەبێت.

سەبسکرایبی هەواڵنامە و ئاگادارکردنەوەکانمان بکەن
© 2024 Audio Video Advertisement Entertainment & Sports Company For Satellite Broadcasting LTD.