هەڵبژاردەکان بۆتۆ
ڕوبلێڤ گەیشتە قۆناغی سێیەمی ڕۆلاند گارۆس
شەیری بکە لە:

ئاندرێ ڕوبلێڤ دوای بردنەوەی لە پێدرۆ مارتینێز
ئاڤا سپۆرت
هەر لە ڕۆلاند گارۆس، ئاندرێ ڕوبلێڤی ڕووسی توانی بە ئەنجامی سێ کۆمەڵەی بێوەڵام لە پێدرۆ مارتینێزی ئیسپانی بباتەوە و جارێکی دیکە سەرکەوتنی بۆ قۆناغی سێیەمی ڕۆلاند گارۆس مسۆگەر کرد.
وێنە گەورەکە: ڕوبلێڤ یارییەکی ناوازەی ئەنجامدا و توانی بە سێرڤە سەرەتاییە بەهێزەکانی کۆنترۆڵی یارییەکە بکات، ئەوەشبوو کۆمەڵەی یەکەمی یارییەکەی بە ئەنجامی 6-3 یەکلاکردەوە و مارتینێزی لە کۆمەڵەی یەکەمەوە ماندوو کرد.
زانیاریی زیاتر: ئاندرێ ڕوبلێڤ جڵەوی لەدەستنەدا و توانی کۆمەڵەی دووەمیش بە ئەنجامی 6-4 یەکلابکاتەوە و دواتریش کۆمەڵەی سێیەمی بە ئەنجامی 6-3 یەکلاکردەوە و بووە براوەی یارییەکە.
باکگراوند: ئاندرێ ڕوبلێڤی ڕووسی، تەمەنی تەنیا 26 ساڵە و لە پلەی شەشەمی باشترینەکانی جیهانە، یاریزانەکە لە کاروانی وەرزشیی خۆیدا هەرگیز نەیتوانیوە پاڵەوانییەتییەکی گراند سلام بەدەستبهێنێت و ئەمساڵ هەوڵ دەدات لە فەڕەنسا یەکەم نازناو دەستەبەر بکات.

سەبسکرایبی هەواڵنامە و ئاگادارکردنەوەکانمان بکەن
© 2024 Audio Video Advertisement Entertainment & Sports Company For Satellite Broadcasting LTD.