هەڵبژاردەکان بۆتۆ
ئوسیک و فیوری ڕووبەڕوو دەبنەوە
شەیری بکە لە:

دیمەنێک لە یاریی پێشووی نێوان ئالێکساندەر ئوسیک و تایسۆن فیوری
ئاڤا سپۆرت
دوای ئەوەی ئالێکساندەر ئوسیک لە سعودیە توانی لە تایسۆن فیوری بباتەوە و سەرجەم نازناوەکانی کێشی قورسی جیهانیی کۆبکاتەوە، جارێکی دیکە لە هەمان وڵات ڕووبەڕووی یەکدی دەبنەوە.
وێنە گەورەکە: ئوسیکی ئۆکرانی، لە رۆژی 18ی ئایار لە نێو خاکی سعودیە ڕووبەڕووی فیوری بەریتانی بووەوە و یارییەکەش لەسەر سەرجەم قایشەکانی کێشی قورسی جیهانیی بوو، ئوسیک توانی ئەو یارییە بباتەوە و فیوریش دووچاری یەکەم شکستی کاروانی وەرزشی خۆی بوو.
زانیاریی زیاتر: دوا بە دوای ئەو یارییەش، بەڕێوبەر کارەکانی فیوری داوای کرد یارییەکی دیکە لە نێوانیاندا ئەنجام بدرێتەوە، ئالێکساندەر ئوسیکیش ئامادەیی خۆی دەربڕی بۆ یاریی دووەمی نێوانیان و بڕیار وایە ڕۆژی 21ی کانوونی دووەم جارێکی دیکە لە سعودییە ڕووبەڕوو ببنەوە.
باکگراوند: ئوسیکی تەمەن 37 ساڵ، لە کاروانی وەرزشی خۆیدا 22 یاریی ئەنجامداوە و لە سەرجەم ڕووبەڕوو بوونەوەکاندا سەرکەوتنی بەدەستهێناوە، کە لە کۆی ئەو 22 سەرکرکەوتنە، 14 سەرکەوتنی بە لێدانی کوشندە بووە.

سەبسکرایبی هەواڵنامە و ئاگادارکردنەوەکانمان بکەن
© 2024 Audio Video Advertisement Entertainment & Sports Company For Satellite Broadcasting LTD.