هەڵبژاردەکان بۆتۆ
نادال ماڵئاوایی لە پاڵەوانـێتی كراوەی فرەنسا كرد
شەیری بکە لە:

وێنەی رافایل نادال
ئاڤا سپۆرت
ڕافایەل نادال، ئەفسانەی تێنسی ئیسپانی لە قۆناغی یەکەمی پاڵەوانییەتی فەڕەنسای کراوە بە ئالێکساندەر زڤێرێڤی ئەڵمانی دۆڕا و کرایە دەرەوەی پاڵەوانییەتییەکە، ئەوەش دوای ئەوە دێت کە نادال 18 مانگ بەهۆی پێکانەوە دوور کەوتبووەوە.
وێنە گەورەكە: لە قۆناغی یەکەمی پاڵەوانییەتی فەڕەنسای کراوە ناسراو بە ڕۆلاند گارۆس، نادالی تەمەن 37 ساڵ ڕووبەڕووی زڤێرێڤی تەمەن 27 ساڵ بووەوە، زڤێرێڤ توانی بە تەواوی کۆنترۆڵی یارییەکە بکات و بە سێ کۆمەڵەی بێ وەڵام لە نادالی بردەوە.
لە لایەكی دیكەوە: لە کۆمـەلەی یەکەمدا، زڤێرێڤ ئاستێکی نایابی پێشکەشکرد و نادالی ماندوو کردبوو، زڤێرێڤ توانی ئەو کۆمەڵەیە بە ئەنجامی 6-3 یەکلابکاتەوە، لە کۆمەڵەی دووەمدا، نادال ئاستێکی باشتری پێشکەشکرد لە پێناو بردنەوەدا دەجەنگا، بەڵام لە کۆتاییدا زڤێرێڤ توانی ئەو کۆمەڵەیەش بە ئەنجامی 7-6 بباتەوە.
زانیاریی زیاتر: ڤێرێڤ جارێکی دیکە کۆترۆڵی یارییەکەی کردەوە و توانی کۆمەڵەی سێێەمیش بە ئەنجامی 6-3 یەکلابکاتەوە و سەرکەوێت بۆ قۆناغی داهاتووی پاڵەوانییەتییەکە.
باكگراوند: ڕافایەل نادال، خاوەنی زۆرترین نازناوی ڕۆلاند گارۆسە و توانیویەتی 14جار ببێت بە پاڵەوان فەرەنسای کراوە، دوایین جاریش لە ساڵی 2022 بوو، کاتێک توانی لە کاسپەر ڕوودی نەرویجی بباتەوە.

سەبسکرایبی هەواڵنامە و ئاگادارکردنەوەکانمان بکەن
© 2024 Audio Video Advertisement Entertainment & Sports Company For Satellite Broadcasting LTD.