ئۆنای ئیمری لەگەڵ ئەستۆن ڤێلا بەردەوام دەبێت

ئۆنای ئیمری لەگەڵ ئەستۆن ڤێلا بەردەوام دەبێت

وێنەی راهێنەر ئۆنای ئیمری

28 ئایار
جیهان

ئاڤا سپۆرت


ئۆنای ئیمری، دوای سەرکەوتنیان بۆ چامپیۆنزلیگی وەرزی داهاتوو ڕاهێنەر یانەی ئاستۆن ڤێلا گرێبەستەکەی بۆ ماوەی پێنج ساڵی دیکە لەگەڵ یانەکەی نوێ کردەوە.


وێنە گەورەكە: ئێمری لە ئۆکتۆبەری ساڵی 2022 ڤیاریالی بەجێهێشت و لە ئاستۆن ڤێلا جێی ستیڤن جێراردی گرتەوە، کە ئەوکات ئاستۆن ڤێلا لە پلەی 17یەمی ڕیزبەندی پرێمەرلیگ بوو، بەڵام یونای توانی ئاستۆن ڤێلا بێنێتە پلەی حەوتەم لەو وەرزەدا، و ئەمساڵیش لە پلەی چوارەم کۆتایی بە وەرزەکە هێنا و دوای 41 ساڵ ئاستۆن ڤێلای بە چامپیۆنزلیگ شاد کردەوە. 


ئەوەی لەبارەیەوە دەگوترێت: دوای نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی ئێمری گوتی: ''زۆر دڵخۆشم کە توانیومە ئەم هەنگاوە گەورەیە بنێم، ئاستۆن ڤێلام خۆشدەوێت و دەمانەوێت پێکەوە کاری گەورە ئەنجام بدەین''.


لە لایەكی دیكەوە: لە گڕیبەستەکەی ئێمریدا هاتووە کە مووچەی ساڵانەی ڕاهێنەرەکە زیاد دەگرێت و لەمەودوا ساڵانە بڕی هەشت ملیۆن یۆرۆ وەردەگرێت، بەڵام لە ئەگەری مانەوەی بۆ هەر ساڵێک، دوو ملیۆنی دیکە موچەکەی زیاد دەبێت. 


باكگراوند: ئونای ئێمری تەمەن 52 ساڵ، لەگەڵ ئاستۆن ڤێلادا 83 یاریی ئەنجامداوە و خاوەنی 44 بردنەوە و 16 یەکسانبوون و 23 شکستە.