هەڵبژاردەکان بۆتۆ
پاریس سان جێرمان بەدوای یاریزانێكی نیوكاسڵەوەیە
شەیری بکە لە:

وێنەی یاریزان گیمارایس
ئاڤا سپۆرت
یانەی پاریس سان جێرمان هاتە نێو کێبڕکێی گواستنەوەی برونۆ گیمارایس، ئەستێرەی بەڕازیلی یانەی نیوکاسڵ یونایتد، ئەوەش لە کاتێکدایە یانەکانی مان سیتی و ئارسیناڵ نزیکن لە بەدەستهێنانی گیمارایسی تەمەن 26 ساڵ.
ئەوەی لەبارەیەوە دەگوترێت: میدیاکانی جیهان ئاماژە بەوەدەدەن کە یانەی پاریس سان جێرمان دەیەوێت هێڵی ناوەندی یانەکە بەهێزتر بکات و بۆ ئەو مەبەستەش چاوی ىریوەتە سەر تواناکانی برونۆ گیمارایس، بۆ ئەو مەبەستەش یانە پاریسییەکە بڕی 100 ملیۆن یۆرۆی بۆ کڕینی یاریزانە بەڕازیلییەکە ئامادەکردووە.
زانیاریی زیاتر: ئەرکی پاریس سان جێرمان بۆ بەدەستهێنانی یاریزانەکە ئاسان نابێت، چونکە دەبێت ڕکابەرایەتی دوو یانەی گەورەی ئینگلتەرا بکات، کە ئەوانیش ئارسیناڵ و مانچستەر سیتین و هاوشێوەی پاریس سان جێرمان مان ئامادەن بڕە پارەیەکی زۆر خەرج بکەن لە پێناو بەدەستهێنانی یاریزانەکە.
باكگراوند: گیمارایس پێشتر لە یانەی لیۆن یاریدەکرد، دواتریش لە هاوینی ساڵی 2022 بە بڕی 42 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە ڕیزەکانی یانەی نیوکاسڵەوە کرد، لەو ساتەشەوە 107 یاریی بۆ نیوکاسڵ یونایتد ئەنجامداوە و توانیویەتی 17 گۆڵ و 16 ئاسیست تۆماربکات.

سەبسکرایبی هەواڵنامە و ئاگادارکردنەوەکانمان بکەن
© 2024 Audio Video Advertisement Entertainment & Sports Company For Satellite Broadcasting LTD.