هەڵبژاردەکان بۆتۆ
بوخوم لە دابەزین رزگاری بوو
شەیری بکە لە:

وێنەی یاریزانانی بوخوم
ئاڤا سپۆرت
یانەی بوخوم لە دابەزین بۆ پلە دووی ئەڵمانیا ڕزگاری بوو، ئەوەش دوای ئەوەی توانی ڕیمۆنتادا بەسەر یانەی فۆرتونا دوسلدۆرف ئەنجامبدات و بە لێدانە یەکلاکەرەوەکان یارییەکەی بردەوە.
وێنە گەورەكە: لە یاریی چوون، دوسلدۆرف توانی بە سێ گۆڵی بێوەڵام لە بوخوم بباتەوە، بەڵام لە یاریی گەڕانەوەدا یانەی بوخوم توانی هاندەرانی هەردوولا شۆکبکات، کاتێک توانی یارییەکە بە سێ گۆڵی بێوەڵام بباتەوە و دواتریش لە رێگەی لێدانە یەکلاکەرەوەکان مانەوەی خۆی لە بۆندێسلیگا مسۆگەرکرد.
هەر لە سەرەتای یارییەکەوە، بوخوم دەستیکرد بە یارییەکی هێرشبەری و دواجاریش لە خولەکی 18 فیلیپ هۆفمان توانی گۆڵی یەکەمی یانەکە تۆماربکات و گێمی یەکەمیش بەو ئەنجامە کۆتاییهات.
لە لایەكی دیكەوە: لە گێمی دووەمدا، بوخوم هەوڵەکانی چڕتر کردەوە و لە خولەکی 66 جارێکی دیکە فیلیپ هفمان گۆڵی بۆ یانەکەی تۆمارکرد و ئەنجامەکەی گۆڕی بۆ دوو گۆڵی بێوەلام، دواتریش لە خولەکی 70 کێڤن شتۆگەر لە ڕێگەی لێدانی سزاوە گۆڵی سێیەمی یانەکەی تۆمارکرد و یارییەکەش بەو ئەنجامە کۆتاییهات.
زانیاریی زیاتر: لە لێدانە یەکلاکەرەوەکاندا، یانەی بوخۆم توانی بەسەر دوسلدۆرفا سەرکەوێت و بە ئەنجامی 6-5 لێدانە یەکلاکەرەوەکانی یەکلاکردەوە و مانەوەی لە بۆندێسلیگا مسۆگەرکرد.

سەبسکرایبی هەواڵنامە و ئاگادارکردنەوەکانمان بکەن
© 2024 Audio Video Advertisement Entertainment & Sports Company For Satellite Broadcasting LTD.