گالاتەسەرای سوپەڕلیگی توركیای بردەوە

گالاتەسەرای سوپەڕلیگی توركیای بردەوە

وێنەی یاریزانانی گالاتەسەرای

27 ئایار
جیهان


ئاڤا سپۆرت 


 یانەی گالاتاسەرای، توانی لە دەرەوەی یاریگای خۆیدا بە ئەنجامی سێ گۆڵ بەرامبەر بە گۆلێک لە یانەی کۆنیاسپۆر بباتەوە و ببێت بە پاڵەوانی ئەم وەرزەی خولی سوپەرلیگی تورکیا، ئەوەش جاری 24ەمە گالاتاسەرای نازناوەکە بەدەست دەهێنێت و خاوەنی زۆرترین نازناوی خولی تورکیایە لە مێژوودا.

چیرۆكە سەرەكییەكە: هەر لە سەرەتای یارییەکەوە گالاتاسەرای جڵەوی گرتە دەست و لە خولەکی 29، ماورۆ ئیکاردی گۆڵی یەکەمی یارییەکەی بۆ گالاتاسەرای تۆمارکرد و گێمی یەکەم بەو تەنیا گۆڵەی ئیکاردی کۆتاییهات. 
لە گێمی دووەمدا، گالاتا شیوازی خۆی نەگۆڕی و بەردەوام بوو لە ‌هێڕشبردن، ئەوەبوو لە خولەکی 51 جارێکی دیکە ئیکاردی گۆڵی تۆمارکرد و لە خولەکی 53ش بەرکان کوتلو گۆڵی سێیەمی تۆمارکرد.


زانیاریی زیاتر: لە خولەکی 78، لوکا پریپ گۆڵی یەکەمی کۆنیاسپۆری تۆمارکرد، بەڵام یارییەکە لە بەرژەوەندی گالاتاسەرای کۆتایی هات و کۆی خاڵەکانی گەیاندە 102 خاڵ، بەوەش بووە پاڵەوانی تورکیا. 


باكگراوند: فەنارباچە، لەم وەرزەدا ئاستێکی نایابی پێشکەشکرد و تەنیا یەک شکستی تۆمارکردبوو، بەڵام لە کۆتاییدا تەنیا 99 خاڵی کۆکردەوە، ئەوەش بۆ جاری یەکەمە لە مێژووی خولەکەدا یانەیەک 99 خاڵ تۆماربکات و نەبێت بە پاڵەوانی خولەکە.