هەڵبژاردەکان بۆتۆ
پۆرتۆ جامی پۆرتوگالی بەدەستهێنا
شەیری بکە لە:

وێنەی یاریزانانی پۆرتۆ
ئاڤا سپۆرت
یانەی پۆرتۆ توانی بە ئەنجامی دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە یانەی سپۆرتینگ لیشبۆنە بباتەوە و بۆ جاری 24ەم بووە پاڵەوانی جامی پۆرتوگال.
چیرۆكە سەرەكییەكە: لە یارییەکەدا هەردوولا ئاستێکی نایابیان پێشکەشکرد، بەڵام لە خولەکی 20 جێری سانت جوست توانی بە لێدانی سەر گۆڵی یەکەمی سپۆرتینگ تۆماربکات، بەڵام دوای تەنیا پێنج خولەک، ئیڤانلیسۆن توانی ئەنجامەکە بۆ پۆرتۆ یەکسان بکاتەوە و گێمی یەکەم بە یەکسانیی کۆتایی هات، لە گێمی دووەمدا، یانەی پۆرتۆ جڵەوی گرتە دەست و یارییەکەی کۆنترۆڵکرد، بەڵام لەو گێمەدا هیچ لایەکیان نەیانتوانی گۆڵ تۆماربکەن و یارییەکە چووە کاتی زیاد کراوەوە.
ئەوەی پێوستە بیزانیت: لە تایمی زیادکراودا و لە خولەکی 100، مەهدی تارەمی توانی لە ڕێگەی لێدانی سزاوە گۆڵی دووەم و پێشکەوتنی بۆ پۆرتۆ تۆمارکرد و یارییەکەش بەو ئەنجامە کۆتاییهات.
باكگراوند: بە بردنەوە لە لیشبۆنەی پاڵەوانی ئەم وەرزەی خولی پۆرتوگالی، پۆرتۆ بۆ دووەمجاری لەسەریەک و بۆ جاری 24ەم دەبێت بە پاڵەوانی جامی پۆرتوگال.

سەبسکرایبی هەواڵنامە و ئاگادارکردنەوەکانمان بکەن
© 2024 Audio Video Advertisement Entertainment & Sports Company For Satellite Broadcasting LTD.