ناڤاس بەدرێسی هەڵبژاردەی كۆستاریكا نابینرێتەوە

ناڤاس بەدرێسی هەڵبژاردەی كۆستاریكا نابینرێتەوە

وێنەی گۆڵپارێز ناڤاس

26 ئایار
جیهان


ئاڤا سپیۆرت


كایلۆر ناڤاس گۆڵپارێزی یانەی پاریس سانجێرمانی فرەنسی پێش دەستپێكردنی پاڵەواێنتی كۆپا ئەمریكای 2024 وازهێنانی لە یاریی نێودەوڵەتی ڕاگەیاند.


ئەوەی لەباریەوە دەگوترێت: فیدراسیۆنی تۆپی پێی كۆستاریكا لە بەیاننامەیەكدا لەبارەی وازهێنانی ناڤاس لە یارییە نێودەوڵەتییەكان بڵاوینكردووەتەوە، كە ناڤاس 16 ساڵی پڕ لە شانازی لەگەڵ وڵاتەكەی تێپەڕ كردووە، ئەو وەك ئەفسانەیەك لە مێژووی وڵاتەكەمان دەمێنێتەوە.


زانیاریی زیاتر: كایلۆر ناڤاس وەرزی ڕابردوو لە پرێمەرلیگ بەشێوەی خواستن یاریی بۆ یانەی نۆتێنگهام فۆڕێستی ئینگلیزی كرد و لە كۆتایی ئەم وەرزەش گرێبەستەكەی لەگەڵ یانەی پاریس سانجێرمان كۆتایی دێت.


باكگراوند: كایلۆر ناڤاس كە پێشتر 3 نازناوی چامپیۆنزلیگی لەگەڵ ریاڵ مەدرید بردووەتەوە و لەگەڵ هەڵبژاردەی كۆستاریكاش بەشداریی لە دوایین 3 مۆندیال كردووە، لە تەمەنی 37 ساڵی وازهێنانی لە یاریی نێودەوڵەتی ڕاگەیاند.