بەرشەلۆنە بێتاوان دەرچوو

بەرشەلۆنە بێتاوان دەرچوو

وێنەی یاریزانانی بەرشەلۆنە

25 ئایار
جیهان

ئاڤا سپۆرت


یانەی بەرەشەلۆنەی ئیسپانی لە ڕاگەیاندراوێكی  فەرمیدا بڵاویكردەوە، تیایدا بێتاوانی یانەكەی لە دۆسیەی نیگێرادا راگەیاند، كە پێشووتر چەند تۆمەتێك لەسەر ئەم دۆسییە ئاراستەی یانە كەتەلۆنییەكە دەكرا.


ئەوەی لە باریەوە دەگوترێت: ڕۆژنامەی سپۆرتی كەتەلۆنی بڵاویكردووەتەوە، كە دادگەی بەرشەلۆنە بڕیاری هەڵوەشاندنەوە و ڕەتكردنەوەی ئەو سكاڵا و تۆمەتانەی دایەوە، كە لەسەر دۆسیەی نیگێرا ئاراستەی بەرشەلۆنە كرابوو.


زانیاریی زیاتر: لە مانگی شوباتی ساڵی ڕابردوو یانەی بەرشەلۆنە بەوە تۆمەتباركرابوو، كە پارەیان بە ناوبژیوان نیگێراداوە، تا لە ساڵانی 2000 تا 2018 یارمەتی ئەو تیپە بدات بڕیارەكانیان لەبەرژەوەندی یانە كەتەلۆنییەكە بێت.