هەڵبژاردەکان بۆتۆ
پۆچیتینۆ و چێڵسی جیابوونەوە
شەیری بکە لە:

ماوریسیۆ پۆچیتینۆ، ڕاهێنەری پێشووی چێڵسی
ئاڤا سپۆرت
بە تێگەیشتن و بڕیاری هەردوولا، ماوریسیۆ پۆچیتینۆ لە ئەرکی ڕاهێنەرایەتی یانەی چێڵسی دوورخرایەوە و یانەکە لە ئێستادا بە دوای شوێنگرەوەی پۆچیتینۆ دەگەڕێت.
چیرۆکە سەرەکییەکە: وەرزی ڕابردوو یانەی جێڵسی لە پلەی 12یەم کۆتایی بە وەرزەکە هێنا، بە دوای ئەوەشدا یانەکە بڕیاریدا ماوریسیۆ پۆچیتینۆ وەک ڕاهێنەری یانەکە بۆ وەرزی 2023-2024 دەستنیشانبکات، دوای ئەوەی ئەم وەرزە چێڵسی توانی لە پلەی شەشەم کۆتایی بە وەرزەکە بێنێت، ئیدارەی یانەکە بڕیاریدا ئەرکی ڕاهێنەرایەتی لە ڕاهێنەرەکە بسێنێتەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە پێنج وەرزی ڕابردوودا، یانەی چێڵسی شەش ڕاهێنەری لە پێش وادەی تەواوبوونی گرێبەستەکەی دوور خستووەتەوە، لە ئێستاشدا هانزی فلیک و ئێدی هاو لە بەربژێرە سەرەکییەکانن بۆ جێگرتنەوەی پۆچیتینۆ.
لە لایەکی دیکەوە: چێڵسی بە نیازە سباستیان هۆینس یاخود کایرن مکێنا وەک جێگرەوەی پۆچیتینۆ دەستنیشان بکات

سەبسکرایبی هەواڵنامە و ئاگادارکردنەوەکانمان بکەن
© 2024 Audio Video Advertisement Entertainment & Sports Company For Satellite Broadcasting LTD.