هەڵبژاردەکان بۆتۆ
ئارنی سلۆت دەبێتە جێگرەوەی یۆرگن کلۆپ
شەیری بکە لە:

ئارنی سلۆت، ڕاهێنەری نوێی لیڤەرپووڵ
ئاڤا سپۆرت
دوای ماڵئاوایی کردنی یۆرگن کلۆپ، یانەی لیڤەرپووڵ بە فەرمی ڕایگەیاند کە ئارنی سلۆتی هۆڵەندی دەبێتە جێگرەوەی کلۆپ و وەک ڕاهێنەری لیڤەرپووڵ دەستنێشانکرا.
وێنە گەورەکە: یۆرگن، خۆی پێشنیاری ئارنی سلۆتی کردبوو بۆ کارگێڕی یانەکە و دواتریش بڕیاردرا لەسەر قسەی کلۆپ ئارنی ببێت بە ڕاهێنەری یانە سوورپۆشەکەی ئینگلتەرا، بەو هۆیەشەوە ئارنی چەندین ئۆفەری دیکەی یانەکانی ئەوروپای ڕەت کردەوە، کە گرنگترینیان ئۆفەری یانەی تۆتنهام بوو.
زانیاریی زیاتر: ئارنی، ماوەی سێ وەرزە ڕاهێنەرایەتی یانەی فاینۆردی هۆڵەندی دەکات، توانیشی لەگەڵ فاینۆردا دوو نازناو بەدەستبهێنێت و یانەکەشی گەیاندە یاریی کۆتایی کۆنفرانسلیگی ساڵی 2022، سلۆت لە یەکی مانگی داهاتووەوە ئەرکی ڕاهێنەرەیاتی لیڤەرپووڵ دەگرێتە ئەستۆ و هاندەرانیش تینوی نازناوەکانن و داوای بردنەوەی نازناوی لێدەکەن.
ڕێککەوتنەکە بەم شێوەیەیە: ئارنی گرێبەستەکەی بۆ ماوەی سێ ساڵ دەبێت و کارگێڕی یانەی لیڤەرپوولیش ڕایانگەیاندووە کە هیوایەکی زۆریان بە ڕاهێنەرەکە هەیە.

سەبسکرایبی هەواڵنامە و ئاگادارکردنەوەکانمان بکەن
© 2024 Audio Video Advertisement Entertainment & Sports Company For Satellite Broadcasting LTD.