هەڵبژاردەکان بۆتۆ
محه‌ممه‌د سه‌ڵاح له‌گه‌ڵ لیڤه‌رپول به‌رده‌وام ده‌بێت
شەیری بکە لە:

وێنه‌ی محه‌ممه‌د سه‌ڵاح
ئاڤا سپۆرت
محه‌ممه‌د سه‌ڵاح، له پێگه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی ئێكس دوای كۆتاییهاتنی یارییه‌كانی ئه‌م ورزه‌ی پرێمه‌رلیگ، نامه‌یه‌كی ئاراسته‌ی هانده‌رانی یانه‌ی ریدز كرد و چاره‌نووسی خۆی دوای كۆتایی هاتنی ئه‌م وه‌رزه له‌گه‌ڵ یانه‌كه دیاریكرد.
وێنه گه‌وه‌ركه: محه‌ممه‌د سه‌ڵاح له نامه‌كه‌ی كه له پێگه‌ی ئێكس بڵاویكردووه‌ته‌وه نووسیویه‌تی، ئێمه ده‌زانین پاڵه‌وانێتییه‌كان به‌هێزن و ده‌بێت ركابه‌ری سه‌خت بۆ به‌ده‌ستهێنانیان بكه‌یت، به‌ڵام وه‌رزی داهاتوو هه‌موو هه‌وڵێك ده‌ده‌ین تاوه‌كو نازناوه‌كان ببه‌ینه‌وه، بۆ به‌ده‌ستهێنانی ئه‌م ئامانجه‌ش ده‌جه‌نگین، چونكه هانده‌رانی ئێمه شایسته‌ی نازناوه‌كانن.
ئه‌وه‌ی پێویسته بیزانیت: سه‌ڵاح به‌م نامه‌یه مانه‌وه‌ی خۆی بۆ وه‌رزی داهاتوو له ریزه‌كانی لیڤه‌رپول راگه‌یاند، ئه‌مه‌ش وه‌ڵامێك بوو بۆ ئه‌و یانانه‌ی نیازی گواستنه‌وه‌ی ئه‌م یاریزانه‌یان هه‌بوو، به تایبه‌ت یانه سعودییه‌كان دوو وه‌رزه هه‌وڵی به‌ده‌ستهێنانی تواناكانی ئه‌م ئه‌ستێره مسڕییه ده‌ده‌ن، به‌ڵام ئامانجه‌كه‌یان نایه‌ته‌دی، پێشووتریش كلۆپی راهێنه‌ر رێگری له رۆیشتنی سه‌ڵاح بۆ ده‌ره‌وه‌ی لیڤه‌رپول كردووه.
باكگراوند: محه‌ممه‌د سه‌ڵاح تا هاوینی 2025 گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ یانه‌ی لیڤه‌رپول ماوه، سه‌ڵاح له ماوه‌ی یاریكردنی له‌گه‌ڵ سوورپۆشه‌كان نازناوی چامپیۆنزلیگ و پرێمه‌رلیگی بردووه‌ته‌وه.

سەبسکرایبی هەواڵنامە و ئاگادارکردنەوەکانمان بکەن
© 2024 Audio Video Advertisement Entertainment & Sports Company For Satellite Broadcasting LTD.