هەڵبژاردەکان بۆتۆ
پاریس و به‌رشه‌لۆنه ركابه‌ری له‌سه‌ر یاریزانێكی ناپۆلی ده‌كه‌ن
شەیری بکە لە:

وێنه‌ی یاریزانانی ناپۆلی
ئاڤا سپۆرت
یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ی ئیسپانی هه‌وڵی به‌ده‌ستهێنانی تواناكانی یاریزانی یانه‌ی ناپۆلی خڤیچا كڤاراتسخێلیا ده‌دات، تا پێكهاته‌ی تیپه‌كه‌ی بۆ وه‌رزی داهاتوو به‌هێز بكات.
ئه‌وه‌ی له باریه‌وه ده‌گوترێت: رۆژنامه‌ی لاگه‌زێتا دیلۆ سپۆرت، بڵاویكردووه‌ته‌وه، كه یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه ركابه‌رییه‌كی به‌هێز له‌گه‌ڵ یانه‌ی پاریس سان جێرمان له‌سه‌ر به‌ده‌ستهێنانی تواناكانی كڤارستخێلیا ده‌كات، تا له هاوینی داهاتوو بۆ ریزه‌كانی بیگوازێته‌وه.
زانیاریی زیاتر: رۆژنامه‌كه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكردووه، كه به‌رشه‌لۆنه تووشی ئاسته‌نگی زۆرده‌بێت بۆ گواستنه‌وه‌ی ئه‌م یاریزانه، به‌تایبه‌تی یانه‌یه‌كی ده‌وڵه‌مه‌ندی وه‌ك پاریس سان جێرمان گرنگی به‌و یاریزانه ده‌دات، تا شوێنی ئمباپێی پربكاته‌وه، پاریس ئاماده‌یه پاره‌یه‌كی زۆرله پێناوی گواستنه‌وه‌ی تواناكانی ئه‌م یاریزانه خه‌رج بكات.
باكگراوند: یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه له كۆتایی ئه‌م وه‌رزه به‌ده‌ستی به‌تاڵ لێی ده‌رچوو، نه‌یتوانی نازناوه‌كانی لالیگا و جامی شا و چامپیۆنزلیگ بباته‌وه، له پێكهاته‌كه‌شی كێشه‌ی زۆری هه‌یه تا بۆ وه‌رزی داهاتوو چاره‌سه‌ریان بكات.

سەبسکرایبی هەواڵنامە و ئاگادارکردنەوەکانمان بکەن
© 2024 Audio Video Advertisement Entertainment & Sports Company For Satellite Broadcasting LTD.