ئه‌شڕه‌ف حه‌كیمی نزیكه پاریس سانجێرمان جێبێڵێت
شەیری بکە لە:

وێنه‌ی ئه‌شره‌ف حه‌كیمی
ئاڤا سپۆرت
ئه‌شره‌ف حه‌كیمی رۆیشتنی له یانه‌ی پاریس سان جێرمانی فه‌ره‌نسی له هاوینی داهاتوودا له ئارادایه، چونكه یانه گه‌وره‌كانی ئه‌وروپا گرنگی زۆر به تواناكانی ده‌ده‌ن.
وێنه گه‌وره‌كه: له چه‌ند رۆژی رابردوو ناوی حه‌كیمی به به‌شێك له یانه گه‌وره‌كانی ئه‌ورپا به‌ستراوه‌ته‌وه، به تایبه‌ت یانه‌كانی پێشووی كه یانه‌ی برۆسیادۆرتمۆند و ریال مه‌دریدن، ئه‌م تیپانه‌ش پێویستیان به به‌رگری باڵی ڕاست هه‌یه.
ئه‌وه‌ی پێوسته بیزانیت: رۆیشتنی ئیمباپێ له یانه‌ی پاریس سانجێمران ئه‌گه‌ری رۆیشتنی ئه‌شره‌ف حه‌كیمی له یانه پاریسییه‌كه زیاتر كردووه، جگه له‌مه‌ش، ئه‌گه‌ڕێكی زۆر هه‌یه كارگێڕی یانه‌ی پاریس سان جێرمان، گۆڕانكاری ریشه‌یی له یانه‌كه بكات و تیپه‌كه به یاریزانی تازه و لاو نوێ بكاته‌وه و رێگه بدات حه‌كیمی بڕوات.
زانیاریی زیاتر: ئه‌شره‌ف حه‌كیمی مه‌غریبی، له وه‌رزی 2021 په‌یوه‌ندی به یانه پاریسییه‌كه‌وه كردووه، له هاوینی 2026 گرێبه‌سته‌كه‌ی كۆتایی دێت، تا ئێستا 3 نازناوی لیگ وه‌نی بردووه‌ته‌وه.

سەبسکرایبی هەواڵنامە و ئاگادارکردنەوەکانمان بکەن
© 2024 Audio Video Advertisement Entertainment & Sports Company For Satellite Broadcasting LTD.