ئەمشەو دوو ئەفسانەی بۆکسێن ڕووبەڕوو دەبنەوە

ئەمشەو دوو ئەفسانەی بۆکسێن ڕووبەڕوو دەبنەوە

تایسۆن فیۆری و ئالێکساندەر ئوسیک پێش یارییە مێژووییەکەیان

18 ئایار
جیهان

ئاڤا سپۆرت

 

تایسۆن فیۆری، بۆکسێنەری بەریتانی و ئالێکساندەر ئوسیک، بۆکسێنەری ئۆکرانیا، ئەمشە و لە یارییەکی مێژووییدا و لە سعودیە ڕووبەڕوو دەبنەوە و یەکێکیان وەک پاڵەوانی کێشی قورس کۆتایی بە ئەمشەو دەهێنن. 

 

وێنە گەورەکە: هەردوو بۆکسێنەر لە کاروانی وەرزشییاندا هیچ شکستێکیان تۆمار نەکردووە، ئالێکساندەر ئوسیک لە کاروانەکەیدا 21 یاریی ئەنجامداوە و سەرجەمیانی بردووەتەوە، کە 14 لەو بردنەوانە بە گورزی کوشندە بووە، تایسۆن فیوریش 35 یاریی ئەنجامداوە و خاوەنی 34 بردنەوە و یەکسان بوونێکە.

 

لە لایەکی دیکەوە: یارییەکە دەبوایە سێ مانگ پێش ئێستا ئەنجام بدرایە، بەڵام تایسۆن فیوری دووچاری پێکان هات و یارییەکە بەو هۆیەشەوە دواخرا. 

 

بۆچی گرنگە: براوەی ئەمشەو، شەش پشتێنی کێشی قورسی جیهانیی بەدەست دەهێنێت، بەڵام ئەوەی بۆ هەردوو یاریزان گرنگە، پارێزگارییە لە ڕیکۆردە بێ شکستە نایابەکەیان.

نۆڤین مەجید

پرۆدوسەر
نۆڤین مەجید