پەیسەرز توانی شکستێکی سەخت دووچاری نیکس بکات

پەیسەرز توانی شکستێکی سەخت دووچاری نیکس بکات

تایریس هالیبۆرتن، ئەستێرەی یانەی ئیندیانا پەیسەرز

13 ئایار
جیهان

ئاڤا سپۆرت

 

لە ئێن بی ئەی و لە جەمسەری ڕۆژهەلات، یانەی ئیندیانا پەیسەرز لە نێو یاریگای خۆیدا توانی بە ئەنجامی 121-89 لە یانەی نیویۆرک نیکس بباتەوە.

 

چیرۆکە سەرەکییەکە: لە چارەکی یەکەمەوە پەیسەرز توانی بەسەر نیکسی زاڵبێت و چارەکی یەکەمی بە ئەنجامی 34-14 یەکلاکردەوە، ئەوەش ورەی یاریزانانی نیکسی ڕووخاند و چارەکەکانی دووەم و سێیەمیش بە ئەنجامەکانی 35-27 و 32-22 دۆڕاند. 

 

لە لایەکی دیکەوە: لە چارەکی چوارەم و کۆتاییدا، پەیسەرز یاریزانە سەرەکییەکانی دانیشاند و یاریزانە لاوەکانی تاقی کردەوە، ئەوەش بووە هۆی ئەوەی نیکس بتوانێت چارەکی کۆتایی بە ئەنجامی 26-20 یەکلابکاتەوە، بەڵام هیچ سوودێکی بە یانەکە نەگەیاند و پەیسەرز ئەنجامی نێوانیانی یەکسان کردەوە.

 

ژمارەکان وا دەڵێن: هەردوو یانە لە کۆی شەش یاری چوار یارییان ئەنجامداوە، هەردوولاش یەکی خاوەنی دوو بردنەوەن و لە هەفتەکانی داهاتوودا دوو یاریی دیکە ئەنجام دەدەن و خاوەنی زۆرترین بردنەوەش دەگاتە یاریی کۆتایی جەمسەرەکە. 

نۆڤین مەجید

پرۆدوسەر
نۆڤین مەجید