نەگتس هاوکێشەکەی یەکسان کردەوە و لە تیمبەروۆڵڤزی بردەوە

نەگتس هاوکێشەکەی یەکسان کردەوە و لە تیمبەروۆڵڤزی بردەوە

دیمەنێک لە یارییەکەی نێوان تیمبەروۆڵڤز و دێنڤەر نەگتس

13 ئایار
جیهان

ئاڤا سپۆرت

 

یانەی دێنڤەر نەگتس توانی بە ئەنجامی 115-107 لە یانەی مینیسۆتا تیمبەروۆڵڤز بباتەوە و ئەنجامی یارییەکانی نێوانیان یەکسان بووەوە.

 

چیرۆکە سەرەکییەکە: لە سەرەتای یارییەکەوە دێنڤەر توانی جڵەوی یارییەکە بگرێتە دەست و دوو چارەکی سەرەتای بە ئەنجامەکانی 29-24 و 35-25 یەکلاکردەوە، سەرباری ئەوەی تیمبەروۆڵڤز توانی دوو چارەکی کۆتایی بە ئەنجامەکانی 30-26 و 28-25 یەکلابکاتەوە، بەڵام نەیتوانی ئەنجامی یارییەکە بگۆرێت.

 

زانیاریی زیاتر: ئانتۆنی ئێدواردس، ئەستێرەی تیمبەروۆلڤز بە باشترین یاریزانی یارییەکە دەستنیشانکرا و توانی 44 خاڵ و پێنج ئەسیست و پێنج ڕیباوند تۆماربکات. 

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئێستا لە نیوان هەردوو یانەدا چوار یاریی ئەنجامدراوە و هەردوولا خاوەنی دوو بردنەوەن، دوو یاریی دیکە لە نێوانیاندا ئەنجام دەدرێت و کێ خاوەنی زۆرترین بردنەوە بوو، ئەوە دەگاتە یاریی کۆتایی جەمسەری ڕۆژئاوای ئێن بی ئەی. 

نۆڤین مەجید

پرۆدوسەر
نۆڤین مەجید