هەڵبژاردەکان بۆتۆ
دالاس ماڤریکس سێیەم یاریی لە سەندەر بردەوە
شەیری بکە لە:

دیمەنێک لە یارییەکەی نێوان ماڤریکس و سەندەر
ئاڤا سپۆرت
لە ئێن بی ئەی و لە یاریی پیشکۆتایی جەمسەری ڕۆژئاوا، یلە یارییەکی سەرنجراکێش و بەهێزدا یانەی دالاس ماڤریکس توانی بە ئەنجامی 105-101 لە یانەی ئۆکلاهۆما سیتی سەندەر بباتەوە.
وێنە گەورەکە: لە سەرەتای یارییەکەوە هەردوو یانە بە ئاستێکی نایابەوە دەرکەوتن، ماڤریکسی میواندار توانی چارەکی یەکەم بە ئەنجامی 26-23 یەکلابکاتەوە، بەڵام لە چارەکی دووەمدا سەندەر گەڕایەوە و توانی ئەو چارەکە بە ئەنجامی 29-25 بباتەوە.
زانیاریی زیاتر: لە چارەکی سێیەمدا جارێی دیکە ماڤریکس باڵادەستی خۆی نیشاندا و توانی ئەو چارەکەش بە ئەنجامی 31-26 یەکلابکاتەوە، چارەکی چوارەمیش بە ئەنجامی 23-23 کۆتایی هات و ماڤریکس ئێستا لە کۆی سێ یارییدا خاوەنی دوو بردنەوەیە بەسەر سەندەردا.
باکگراوند: سەرەڕای شکستەکەی سەندەر، شای ئالێکساندەر بە باشترین یاریزانی یارییەکە دەستنیشانکرا و توانی 31 خاڵ و شەش ئەسیست و 10 ڕیباوند تۆماربکات.

سەبسکرایبی هەواڵنامە و ئاگادارکردنەوەکانمان بکەن
© 2024 Audio Video Advertisement Entertainment & Sports Company For Satellite Broadcasting LTD.