هەڵبژاردەکان بۆتۆ
ڕیال مه‌درید و بایرن میونشن ڕووبه‌ڕوو ده‌بنه‌وه
شەیری بکە لە:

دیمەنێک لە یاریی پێشووی نێوان ڕیاڵ مەدرید و بایرن میونشن
ئاڤا سپۆرت
یانەکانی ڕیاڵ مەدرید و بایرن میونشن یاریی هاتنی قۆناغی پێشکۆتایی چامپیۆنزلیگ ئەنجامدەدەن و بە دوای بلیتێکی یاریی کۆتاییدا دەجەنگن.
چیرۆکە سەرەکییەکە: ئه‌مشه‌و له یارییه‌كی به‌هێزدا له یاریگه‌ی سانتیاگیۆ بێرنابیۆ، كاتژمێر 10:00، یانه‌ی مێرێنگێ بۆ گه‌یشتن به یاریی كۆتایی چامپیۆنزلیگ، له قۆناغی پێشكۆتایی و گه‌ڕانه‌وه‌دا، میوانداریی بایرن میونشنی ئه‌ڵمانی ده‌كات، له یاریی چوونیشدا به‌رامبه‌ر میوانه‌كه‌ی به گۆڵێك یه‌كسان بووه.
لە لایەکی دیکەوە: ریال مه‌درید به‌هۆی پێكانه‌وه له توانایی به‌رگریكاری تیپه‌كه‌ی ئه‌لابا بێبه‌ش ده‌بێت، تیپه‌كه‌ی ئه‌نچیلۆتی له ڕووی ده‌روونی و جه‌سته‌یه ئاماده‌ن، چونكه به‌شێكی زۆری یاریزانه‌كانی یانه پاشاییه‌كه له یاریی ئه‌م هه‌فته‌یان به‌رامبه‌ر قادش له لالیگای ئیسپانی پشوویان پێ‌درابوو.
زانیاریی زیاتر: سه‌باره‌ت به یانه‌ی بایرن میونشن، له قۆناغی چووندا له یاریگه‌ی ئاریانس ئه‌رینا نه‌یتوانی ئه‌نجامێكی یه‌كلاكه‌ره‌وه له به‌رژه‌وه‌ندی خۆی له دژی ریال مه‌درید به‌ده‌ستبهینێت، ته‌نانه له بۆندسلیگاش ئه‌م هه‌فته‌یه به یانه‌ی شتوتگارت دۆڕا، بۆیه دۆخی یانه‌كه به‌راورد به ریال مه‌درید خراپه.
باکگراوند: له پێنج یاریی رابردووی نێوانیان ریال مه‌درید دوو بردنه‌وه‌ی تۆماركردووه، بایه‌ریش ته‌نها یه‌ك بردنه‌وه‌ی هه‌یه له دوو یارییش یه‌كسانبوونه، ئه‌مشه‌و هه‌ردوو تیپ جه‌نگی گه‌یشتن به یاریگه‌ی ویمبڵی ده‌كه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی له یاریی كۆتایی گه‌وره‌ترین پاڵه‌وانێتی ئه‌وروپا، ڕووبه‌ڕووی برۆسیا دۆرتمۆند ببنه‌وه.

سەبسکرایبی هەواڵنامە و ئاگادارکردنەوەکانمان بکەن
© 2024 Audio Video Advertisement Entertainment & Sports Company For Satellite Broadcasting LTD.