هەڵبژاردەکان بۆتۆ
نیویۆرک نیکس توانی لە پەیسەرز بباتەوە
شەیری بکە لە:

دیمەنێک لە یارییەکەی نێوان نیکس و پەیسەرز
ئاڤا سپۆرت
یانەی نیویۆرک نیکس، هەنگاوێل لە یاریی کۆتایی جەمسەری ڕۆژهەڵات نزیک بووەوە و توانی لە یانەی ئیندیانا پەیسەرز بباتەوە.
وێنە گەورەکە: لە ئێن بی ئەی و لە یارییەکانی چوارگۆشەی زێڕینی جەمسەری ڕۆژئاوا، یانەی نیویۆرک نیکس توانی بە ئەنجامی 121-117 لە یانەی ئیندیانا پەیسەرز بباتەوە، نیکسی میواندار، لە چارەکەکانی سەرەتادا ئاستێکی ئەوتۆی نیشان نەدا، بەڵام دواتر توانی ئاستی ڕاستەقینەی خۆی نێشانبدات و جیاوازیی ئەنجامەکە زیاتر بکات.
زانیاریی زیاتر: جایلن برۆنسۆن، ئەستێرەی یانەی نیکس، بە باشترین یاریزانی یارییەکە دەستنیشانکرا و توانی 43 خاڵ و شەش ئاسیست و شەش ڕیباوند تۆماربکات.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەوەش یەکەم یاریی بوو لە نێوانیان، لە کۆی شەش یارییدا، ئێستا پێنج یارییان لە نێواندا ماوە و لە چەند هەفتەی داهاتوودا یارییەکان ئەنجام دەدرێن.

سەبسکرایبی هەواڵنامە و ئاگادارکردنەوەکانمان بکەن
© 2024 Audio Video Advertisement Entertainment & Sports Company For Satellite Broadcasting LTD.