ئەتلەتیکۆ مەدرید فلیکس دەگەڕێنێتەوە
شەیری بکە لە:

جواو فلیکس دوای تۆمارکردنی گۆڵ لە ئەتلەتیکۆ مەدرید
ئاڤا سپۆرت
یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید ناچارە لە گواستنەوەی هاوینەدا جواو فلیکس بگەڕێنێتەوە.
چیرۆکە سەرەکیەکە: جواو فلیکس کە هێرشبەری ئەتلەتیکۆ مەدریدە لەم وەرزەدا بەشێوەی خواستن لە یانەی بەرشەلۆنە یاری دەکات و خۆی ئارەزوو دەکات لە یانە کەتەلۆنیەکە بەردەوامبێت، بەڵام ئەتلەتیکۆ ناچارە لەوەی بیگەڕێنێتەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەتلەتیکۆ مەدرید ئامادەیە بۆ هەمیشەیی بەبڕی 60 ملیۆن یۆرۆ دەستبەرداری جواو فلیکس بێت، بەڵام بەرشەلۆنە باری دارایی خراپە و توانای گرێبەستی نییە و دەیەوێت بۆ ساڵێکیتر بە خواستن فلیکس بهێڵێتەوە.
ئەوەی لەو بارەیەوە دەگوترێت: ڕۆژنامەی مارکا، باس لەوەدەکات کە ئەتلەتیکۆ مەدرید نایەوێت بەو داوایەی بەرشەلۆنە ڕازی نابێت و بەناچاری دەبێت جواو فلیکس بگەڕێنێتەوە یانەکە.
زانیاریی زیاتر: لەم وەرزەدا، چاڤی بەشێوەیەکی سەرەکی سوودی لە فلیکس وەرنەگرت و لە زۆرینەی یارییەکاندا یەدەگ بوو.

سەبسکرایبی هەواڵنامە و ئاگادارکردنەوەکانمان بکەن
© 2024 Audio Video Advertisement Entertainment & Sports Company For Satellite Broadcasting LTD.