بەڕێوبەری کارەکانی ڤیتۆر ڕۆکی بێدەنگی شکاند

بەڕێوبەری کارەکانی ڤیتۆر ڕۆکی بێدەنگی شکاند

یەکەم ڕۆژی ڤیتۆر ڕۆکی لەگەڵ یانەی بەرشەلۆنە

ئاڤا سپۆرت

 

بەڕێوبەری کارەکانی ڤیتۆر رۆکی، بێدەنگی شکاند و ڕایگەیاند کە بە هیچ شێوەیەک ڕازی نابن بەوەی ڕۆکی بە شێوەی خواستن بچێتە یانەیەکی دیکە.

 

چیرۆکە سەرەکییەکە: لە ماوەی چەند هەفتەی ڕابردوودا دەنگۆیەک لە نێو میدیاکانی کەتەلۆنیا درووست بووە، کە بەرشەلۆنە بە نیازە بە شێوەی خواستن ڤیتۆر رۆکی بدات بە یانەیەکی دیکە، میدیاکان ئەوەیان خستە ڕوو کە پەیوەندییەکانی چاڤی و یاریزانە لاوە بەڕازیلییەکە پەیوەندییەکی ناجێگیرە و نەگونجان لە نێوانیاندا هەیە. 

 

زانیاریی زیاتر: بەڕێوبەری کارەکانی ڕۆکی، پێی وایە ڕۆشتنی ڤیتۆر بە شێوەی خواستن کاریگەرییەکی نەرێنی لەسەر ئاستی یاریزانەکە دەبێت، چونکە بە ڕای ئەو یانەکانی دیکە بە باشێ مامەڵە لەگەڵ ئەو یاریزانانە ناکەن کە بە شێوەی خواستن لە یانەکەدان. 

 

باکگراوند: ڤیتۆر ڕۆکی تەمەن 18 ساڵ، لە گواستنەوەی زستانەی ئەمساڵ بە بڕی 30 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە ڕیزەکانی یانەی بەرشەلۆنەوە کرد.

 

 

نۆڤین مەجید

پرۆدوسەر
نۆڤین مەجید