ئەمشەو کلاسیکۆی سعودیە بەڕێوەدەچێت

ئەمشەو کلاسیکۆی سعودیە بەڕێوەدەچێت

یاریزانانی هیلال لە پێش هاندەرانی یانەکەیان

6 ئایار
یارییەکان

ئاڤا سپۆرت 

 

ئەهلی و هیلال، دوو ڕکابەری مێژوویی تۆپی پێی سعودیین و ئەمشەو جارێکی دیکە ڕکابەرێتییەکەیان نوێ دەکەنەوە.

 

وێنە گەورەکە: ئەمشەو کاتژمێر 9:00 بە کاتی هەولێر، ئەهلی و هیلال، دوو یانەکەی شاری ڕیاز لە نیو یاریگای شا عەبدوڵڵا ڕووبەڕوو دەبنەوە، هیلال پێویستی بە تەنیا دوو بردنەوەیە بۆ بەدەستهێنانی نازناوی خولی سعودی و ئەهلیش دەیەوێت ڕیکۆردە خراپەکەی بەرامبەر هیلال ڕێک بکاتەوە. 

 

زانیاریی زیاتر: ئەهلی بە دۆخێکی باشدا تێناپەڕێت، یانەکە لە دوایین پێنج یارییدا دوو بردنەوە و دوو یەکسانبوون و شکستێکی تۆمارکردووە، یانەکە لە پلەی سێیەمی ڕیزبەندییە و لە کۆی 29 یارییدا 55 خاڵی کۆکردووەتەوە.

 

لە لایەکی دیکەوە: یانەی هیلال، لەم وەرزەدا لە خولی سعودی هیچ یارییەکی نەدۆڕاندووە و تەنیا دوو یەکسانبوونی هەیە، شین پۆشەکانی شاری ڕیاز تەنیا پێویستیان بە دوو بردنەوەی دیکەیە بۆ ئەوەی ناسناوی خولی سعودی بەدەستبێنن. 

نۆڤین مەجید

پرۆدوسەر
نۆڤین مەجید