کارتی سوور بۆ ئیسرائیل

12 تشرینی یەکەم
جیهان

ئاڤا سپۆرت

نەرویجییەکان داوا دەکەن ڕێگری لە بەشداریکردنی ئیسرائیل لە پاڵەوانییەتییەکان بکرێت.

چیرۆکی سەرەکی: پێش دەستپێکی یاریی نێوان نەرویج و ئیسرائیل، هاندەرانی نەرویج خۆپیشاندانێکی گەورەیان ڕێکخست و لە ژێر درووشمی ''کارتی سوور بۆ ئیسرائیل'' کۆبوونەوە.

زانیاریی زیاتر
: خۆپیشاندەران داوای ئەوەیان دەکرد کە ئیسرائیل هاوشێوەی ڕووسیا لە یارییە نێودەوڵەتییەکان داببڕێت و ڕیگەی نەدەن بەشداری پاڵاوتنەکان، یاخود جامی جیهانی بکات.

لێدوانی فەرمی: یەکێک لە خۆپیشاندەرەکان دەڵێت، زۆر گرنگە لە ئێستادا دەنگمان بەرز بکەینەوە، چونکە زۆر کەس بە شێوەیەکی نادادپەروەرانە گیانیان لەدەستداوە، بڕوام وایە کە نەرویج و هەڵبژاردەی تۆپی پیی نەرویج نابێت ڕیگە بدات هەڵبژاردەی ئیسرائیل خۆی لە پشت ئەو هەموو تاوانەی وڵاتی ئیسرائیل بشارێتەوە.
یەکێکی دیکە دەڵێت، وا دەردەکەوێت کە جیهان بە شێوەیەک پشتگیری یاخود بە لایەوە ئاساییە وڵاتێک جینۆساید ئەنجام بدات و هێشتایش لە یارییە نێودەوڵەتییەکان یاری بکات، ئەمە کارەساتە، بەڕاستی هەست بە شەرمەزاری دەکەم.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: جیانی ئینفانتینۆ، سەرۆکی فیفا ڕایگەیاند کە ئیسرائیل لە چالاکییەکان دوورناخرێتەوە، چونکە ڕێککەوتنی ئاشتی لەنێوان ئیسرائیل و حەماس ئەنجام دراوە، دوای ئەوەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ڕایگەیاند هەردوولا لەسەر قۆناغی یەکەمی پلانەکەی ڕێککەوتن بۆ بەرپاکردنی ئاشتی.

کرێکار ڕەسوڵ

هەواڵساز
کرێکار ڕەسوڵ