ڕۆناڵدۆ لێدانی سزای لەدەستدا بەڵام پۆرتوگال بردییەوە

ڕۆناڵدۆ لێدانی سزای لەدەستدا بەڵام پۆرتوگال بردییەوە
12 تشرینی یەکەم
جیهان

ئاڤا سپۆرت

پۆرتوگال بە بردنەوە لە ئێرلەندا سێیەم بردنەوەی لەسەریەکی بەدەستهێنا.

چیرۆکی سەرەکی: پۆرتوگال لە یاریی پاڵاوتنەکان بۆ گەیشتن بۆ مۆندیالی 2026، سێیەم بردنەوەی لەسەریەکی بەدەستهێنا و هەڵبژاردەکەی ڕۆناڵدۆ بە گۆڵێکی بێوەڵام لە هەلبژاردەی ئێرلەندای بردەوە.
 
زانیاریی زیاتر
: یارییەکە لە نێو یاریگای جۆزێ ئالڤالادێ لە شاری لێشبۆنە  و  بە ئامادەبوونی زیادتر لە 48 هەزار هاندەر بەڕێوەچوو، پۆرتوگال، بە شێوەیەکی نایاب دەستی بە یارییەکە کرد و تەنیا لە گێمی یەکەمدا 13 لێدانی ئاڕاستەی گۆڵی ئێرلەندا کرد، بەڵام سەرەڕای هێرشە بەردەوامەکانی پۆرتوگالی میواندار، نیوەی یەکەم بە یەکسانی و بەبێ گۆڵ کۆتایی هات.


لە گێمی دووەم: پۆرتوگال لەسەر هەمان ئاستی بەرز مایەوە و لە خولەکی 75 لێدانێکی سزا بۆ هەڵبژاردەکە هەژمارکرا، بەڵام جیاواز لە جارەکانی دیکە، ئەمجارە کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ لێدانە سزاکەی فەوتاند و هەڵبژاردەکەی لە پێشکەوتن بێبەش کرد. بەڵام دواجار لە دوایین ساتی یارییەکە، ڕوبن نێڤێش قەرەبووی لێدانە سزاکەی کردەوە و گۆڵی یەکەم و پێشکەوتنی پۆرتوگالی تۆمارکرد.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەو شێوەیەش یارییەکە کۆتایی هات و پۆرتوگال سێ خاڵی دیکەی بۆسەر حسابەکەی زیاد کرد، ئێستاش بە کۆی 9 خاڵ لە پێشەنگی کۆمەڵەی شەشەمە.

کرێکار ڕەسوڵ

هەواڵساز
کرێکار ڕەسوڵ