هەڵبژاردەکان بۆتۆ
نەرویجی پێشەنگ میوانداریی ئیسرائیل دەکات
شەیری بکە لە:

ئاڤا سپۆرت
نەرویج لە پاڵاوتنەکانی جامی جیهانیی میوانداریی ئیسرائیل دەکات.
چیرۆکی سەرەکی: نەرویجی پێشەنگ لە یارییەکانی کۆمەڵەی حەوتەم، کاتژمێر 7:00 لە نێو یاریگای خۆی میوانداریی هەڵبژاردەی ئیسرائیل دەکات. ڤایکینگەکان بە دۆخێکی نایابدا تێدەپەڕن و تاوەکو ئێستا دووچاری شکست نەبوونەتەوە.
زانیاریی زیاتر: نەرویج، لە کۆی پێنج یارییدا، سەرجەمیانی بردووەتەوە و توانیویەتی 15 خاڵ کۆبکاتەوە، بەوەش هاڵاند و هاوڕێکانی خۆیان لە پێشەنگی کۆمەڵەکە دەبینن، کە بەو پلەیە ڕاستەوخۆ دەگەن بە مۆندیالی ساڵی داهاتوو.
لە لایەکی دیکەوە: ئیسرائیل خاوەنی سێ بردنەوە و دوو شکستە، ئێستاش هەڵبژاردەکە لە پلەی سێیەمی کۆمەڵەکەیە، هەر بۆیە بردنەوە تەنیا ئامانجی هەڵبژاردەکە دەبێت، بۆ ئەوەی زیاتر لە ناوچەی گەیشتن بە پاشکۆ نزیک ببێتەوە.
زیاتر بزانە: ئێرلینگ هاڵاند، گۆڵکاری پاڵاوتنەکانی ئەوروپایە و تاوەکو ئێستا نۆ گۆڵی تۆمارکردووە، هاڵاند دەیەوێت بۆ یەکەمجار لە مێژوویدا لەگەڵ هەڵبژاردەکەی بگات بە مۆندیال و بەشداری لە گەورەترین پاڵەوانێتی مێژووی تۆپی پێ بکات.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: هەڵبژاردەکەی هاڵاند بە دۆخێکی یەکجار باشدا تێدەپەڕیت و لە دوایین هەشت یارییدا، دووچاری هیچ شکستێک نەبووەتەوە و سەرجەمیانی بردووەتەوە، هاوکات لە یاریی پێشووی نێوان ئیسرائیل و نەرویج، نەرویج بە ئەنجامی 4-2 یارییەکەی بردەوە و ئەمشەوی هیواخوازە بتوانێت هەمان ئەنجام دووبارە بکاتەوە.

سەبسکرایبی هەواڵنامە و ئاگادارکردنەوەکانمان بکەن
© 2025 AVA Media Group & Sports Company For Satellite Broadcasting / Ltd.