هەڵبژاردەکان بۆتۆ
ئیتاڵی لە ئەرکێکی ئاساندا دەبێتە میوانی ئیستۆنیا
شەیری بکە لە:

ئاڤا سپۆرت
ئیتاڵیا لە پاڵاوتنەکانی جامی جیهانیی و لە یارییەکی گرنگدا دەبێتە میوانی ئیستۆنیا.
چیرۆکی سەرەکی: ئیتاڵیا ئەرکی ئاسانە بۆ ئەوەی سێ خاڵی گرنگ بەدەستبهێنێت و کاتژمێر 9:45 لە دەرەوەی یاریگای خۆی ڕووبەڕووی هەڵبژاردەی ئیستۆنیا دەبێتەوە.
زانیاریی زیاتر: ئیتاڵیا کەوتووەتە کۆمەڵەی نۆیەمەوە و تاوەکو ئێستا چوار یاریی ئەنجامداوە، کە تیایدا سێ بردنەوە و شکستێکی تۆمارکردووە، ئازوری لە ئێستادا یارییەک کەمتری ئەنجامداوە و بە کۆکردنەوەی نۆ خاڵ لە پلەی دووەمی ڕیزبەندیی کۆمەڵەکەیە.
زیاتر بزانە: ئەرکی ئیتاڵییەکان بۆ سەرکەوتنی ڕاستەوخۆ بۆ مۆندیال زۆر سەختە، بەڵام هەڵبژاردەکە نایەوێت قۆناغی پاشکۆ لە کیسی خۆی بدات و کۆکردنەوەی سەرجەم خاڵەکان بۆ شینپۆشەکان زۆر گرنگە، ئەمشەویش ئەرکی هەڵبژاردەکە ئاسان دەبێت بۆ ئەوەی سێ خاڵی یارییەکە بباتەوە و پارێزگاری لە پلەکەی خۆی بکات، چونکە ڕووبەرووی هەڵبژاردەیەک دەبێتەوە کە لە دوایین چوار یارییدا تامی بردنەوەی نەکردووە و هاوکات لە دوایین سێ یاریدا تەنانەت گۆڵێکیشی تۆمارنەکردووە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئیتاڵیا هەردەم بەسەر ئیستۆنیادا زاڵ بووە و لە دوایین چوار یارییدا سەرجەمیانی لێبردووەتەوە، چواردە گۆڵیشی لێکردووە، هەر بۆیە هاندەرانی ئازوری ئەمشەو جگە لە بردنەوە، هیچی دیکەیان لە هەڵبژاردەکەیان ناوێت.

سەبسکرایبی هەواڵنامە و ئاگادارکردنەوەکانمان بکەن
© 2025 AVA Media Group & Sports Company For Satellite Broadcasting / Ltd.