ئیسپانیا ڕووبەڕووی جۆرجیا دەبێتەوە

ئیسپانیا ڕووبەڕووی جۆرجیا دەبێتەوە
11 تشرینی یەکەم
جیهان

ئاڤا سپۆرت

ئیسپانیا لە پاڵاوتنەکانی جامی جیهانیی میوانداریی هەڵبژاردەی جۆرجیا دەکات.

چیرۆکی سەرەکی: ئیسپانیا لە پاڵاوتنەکانی ئەوروپا بۆ مۆندیالی ساڵی داهاتوو و لە یارییەکانی گەری سێیەمی کۆمەڵەی E، ئەمشەو کاتژمێر 9:45 هەڵبژاردەی ئیسپانیا لە نێو یاریگای مانوێل مارتینێز ڤالێرۆ ڕووبەڕووی هەڵبژاردەی جۆرجیا دەبێتەوە.
 
زانیاریی زیاتر
: ئیسپانیای پاڵەوانی ئەوروپا، بە دۆخێکی زۆر باشدا تێدەپەڕیت و هەڵبژاردەکە زیادتر لە ساڵێکە لە 90 خولەکی یاریکردندا تامی شکستی نەکردووە، ئەمشەوی لا ڕۆخا دەیەوێت درێژە بە ئەنجامە باشەکانی بدات و بردنەوەیەکی دیکە بەدەستبهێنێت.


زیاتر بزانە: ئیسپانیا، لە پاڵاوتنەکاندا دوو یاری ئەنجامداوە و دوو بردنەوەیەشی بەدەستهێناوە، ئێستاش خاوەنی شەش خاڵە و لە پێشەنگی کۆمەڵەکەیەتی، هەڵبژاردەکە لەو دوو یارییەدا هیچ گۆڵێکی لێنەکراوە و توانیویەتی نۆ گۆڵیش تۆماربکات.

ئەمەش بزانە: بۆ یارییەکەی ئەمشەو، ئیسپانیا دەبێت بە بێ لامین یاماڵ یاری بکات و ئەستێرە لاوەکە بەهۆی پێکانەوە لە پێکهاتەی هەڵبژاردەکە دوورخراوەتەوە، پێشبینیش دەکرێت ئەمشەو لە جێی یاماڵ، خۆرخێ دێ فروتۆس، هێرشبەری یانەی ڕایۆ ڤایەکانۆ یاری بکات.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: دوایین جار هەڵبژاردەکانی ئیسپانیا و جۆرجیا ڕووبەڕوو بووبێتنەوە، لە یۆرۆی ساڵی ڕابردوو بوو، کە ئەوکات ئیسپانیا بە ئەنجامی چوار گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە جۆرجیای بردەوە و کردییە دەرەوەی پاڵەوانێتییەکە.

کرێکار ڕەسوڵ

هەواڵساز
کرێکار ڕەسوڵ