پۆرتوگال بە سەرکردایەتی ڕۆناڵدۆ میوانداریی ئێرلەندا دەکات

پۆرتوگال بە سەرکردایەتی ڕۆناڵدۆ میوانداریی ئێرلەندا دەکات
11 تشرینی یەکەم
جیهان

ئاڤا سپۆرت

پۆرتوگال لە پاڵاوتنەکانی جامی جیهانیی میوانداریی هەڵبژاردەی ئێرلەندا دەکات.

چیرۆکی سەرەکی: پۆرتوگال ئەمشەو لە یارییەکانی پاڵاوتنەکانی ئەوروپا بۆ گەیشتن بە مۆندیالی ساڵی داهاتوو، بە سەرکردایەتی ڕۆناڵدۆ و بە هیوای زوو گەیشتن بە مۆندیال، کاتژمێر 9:45 لەنێو یاریگای خۆی ڕووبەڕووی هەڵبژاردەی ئێرلەندا دەبێتەوە.

زانیاریی زیاتر
: پۆرتوگال، لە پاڵاوتنەکاندا دوو یاریی ئەنجامداوە و هەردوو یارییەکەشی بردووەتەوە، ئێستاش هەڵبژاردەکەی ڕۆناڵدۆ خاوەنی شەش خاڵە و خۆی لە پێشەنگی کۆمەڵەی F دەبینێت. ئێرلەندایش هیچ یارییەکی لە پاڵاوتنەکان نەبردووەتەوە و خاوەنی یەکسانبوونێک و شکستێکە، هەڵبژاردەکە بە دوای یەکەم بردنەوەیدا دەگەڕێت، بەڵام بەرامبەر ڕۆناڵدۆ و هاوڕێکانی ئەرکی یەکجار سەخت دەبێت.

زیاتر بزانە: پۆرتوگال لە دوایین پێنج یارییدا تامی شکستی نەکردووە و خاوەنی چوار بردنەوە و یەکسانبوونێکە، ئەمشەویش هەڵبژاردەکە هەوڵ دەدات درێژە بە ئەنجامەباشەکانی بدات و لە سەر ڕێڕەوی بردنەوەکان بمێنێتەوە.

لە لایەکی دیکەوە: کریستیانۆی تەمەن 40 ساڵ دەیەوێت ژمارەی گۆڵەکانی لەگەڵ هەڵبژاردەکەی زیادتر بکات، دۆن لە ئێستادا لە کۆی 223 یاری بە درێسی پۆرتوگالەوە، توانیویەتی 141 گۆڵ تۆماربکات و بەوەش خاوەنی ڕیکۆردی زۆرترین گۆڵە لەگەڵ هەڵبژاردەکان، کریستیانۆ دەیەوێت ئەو ژمارە زیادتر بکات و لە گۆڵی ژمارە هەزار نزیکتر ببێتەوە.

کرێکار ڕەسوڵ

هەواڵساز
کرێکار ڕەسوڵ