هەڵبژاردەکان بۆتۆ
ئەڵمانیا گۆڵبارانی لۆسەمبۆرگی کرد
شەیری بکە لە:

ئاڤا سپۆرت
ئەڵمانیا لە پاڵاوتنەکانی جامی جیهانیی گۆڵبارانی لۆکسەمبۆرگی کرد.
چیرۆکی سەرەکی: ئەڵمانیا لە یارییەکانی پاڵاوتنەکانی ئەوروپا بۆ گەیشتن بە جامی جیهانیی 2026، ڕووبەڕووی لۆکسەمبۆرگ بووەوە و بە چوار گۆڵی بێوەڵام گۆڵبارانی هەڵبژاردەکەی کرد.
زانیاریی زیاتر: ئەڵمانیا لەسەرەتاوە باشتربوو، خولەکی 12 ڕاوم بە لێدانێکی ڕاستەوخۆ گۆڵێکی نایابی بۆ ئەڵمانیا تۆمارکرد. دواتر و لە خولەکی 21 جۆشوا کیمیچ بە لێدانی سزا گۆڵی دووەمی تۆمارکرد و ئەنجامی گێمی یەکەم 2-0 لە سوودی ئەڵمانیا کۆتایی هات.
زیاتر بزانە: لە گێمی دووەم هەڵبژاردەی مانشافت باشتر دەرکەوت، خولەکی 48 گنابری گۆڵی سێیەمی ئەڵمانیای تۆمارکرد، دوای دوو خولەک کیمیچ گۆڵی دووەمی خۆی و چوارەمی مانشافتی تۆمارکرد.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەڵمانیا بە دوو بردنەوە و شکستێک لە سێ یارییدا، شەش خاڵی کۆکردووەتەوە و بەجیاوازی گۆڵ پێشەنگی کۆمەڵەی یەکەمی گرتووە.

سەبسکرایبی هەواڵنامە و ئاگادارکردنەوەکانمان بکەن
© 2025 AVA Media Group & Sports Company For Satellite Broadcasting / Ltd.