هەڵبژاردەکان بۆتۆ
فەڕەنسا سێیەم بردنەوەی بەدەستهێنا
شەیری بکە لە:

ئاڤا سپۆرت
فەڕەنسا لە پاڵاوتنەکانی جامی جیهانیی لە هەڵبژاردەی ئازەربایجانی بردەوە.
چیرۆکی سەرەکی: فەڕەنسا لە یارییەکانی پاڵاوتنی ئەوروپا بۆ گەیشتن بە جامی جیهانیی 2026، لە یاریگای باخچەی شازادەکان میوانداریی ئازەربایجانی کرد و بە سێ گۆڵی بێوەڵام یارییەکەی لێبردەوە.
زانیاریی زیاتر: فەڕەنسییەکان لە گێمی یەکەم زۆرینەی کاتەکان نزیکبوون لە گۆڵ تۆمارکردن، بەڵام گۆڵکردنی تیمەکە کەوتە دوایین خولەکی گێمەکە و کیلیان ئمباپێ بە هەوڵێکی تاکە کەسی گۆڵی یەکەمی تۆمارکرد.
زیاتر بزانە: فەڕەنسا لە گێمی دووەمیش هەر باشتر دەرکەوت، خولەکی 69 ئادریان ڕابیۆ بە ئەسیستی ئمباپێ گۆڵی دووەمیشی تۆمارکرد، دواتریش لە دوایین خولەکەکاندا و لە خولەکی 84 فلۆریان تاوڤین گۆڵی سێیەمی فەڕەنسییەکانی تۆمارکرد و یارییەکانی بردەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: فەڕەنسا بە سێ بردنەوە لە سێ یارییدا، نۆ خاڵی کۆکردووەتەوە و پێشەنگی کۆمەڵەی چوارەمی گرتووە.
ئەمەش بزانە: لە یارییەکەدا کیلیان ئمباپێ بەهۆی ئازارەوە یاریگای جێهێشت و گەڕایەوە مەدرید بەمەبەستی هەڵسەنگاندنی پێکانەکەی.

سەبسکرایبی هەواڵنامە و ئاگادارکردنەوەکانمان بکەن
© 2025 AVA Media Group & Sports Company For Satellite Broadcasting / Ltd.