هەڵبژاردەکان بۆتۆ
داوا دەکەن جێرارد بگەڕێتەوە
شەیری بکە لە:

ئاڤا سپۆرت
گڵاسکۆ ڕەینجەرز داوا لە ستیڤن جیرارد دەکات بگەڕێتەوە بۆ ڕاهێنەرایەتی یانەکە.
چیرۆکی سەرەکی: یانەی گڵاسکۆ ڕەینجەرزی سکۆتلەندی داوایان لە ستێڤین جیڕاردی ڕاهێنەری پێشووی تیمەکە کردووە بگەڕێتەوە بۆ ڕیزەکانی یانەکە و ببێتەوە بە ڕاهێنەری شین پۆشەکانی سکۆتلەندا. ڕەینجەرز کە لە ئێستادا بە بارودۆخێکی خراپدا تێدەپەڕێت بەسەرپەرشتی مارتن ڕوسێلی ڕاهێنەر، دەیانەوێت ئەنجامەکانیان باش بکەن و بگەڕێنەوە سەر ڕێچکەی بردنەوەکان.
زانیاریی زیاتر: تیمەکەی گڵاسکۆ، لە حەوت یاریی ئەم وەرزەی خولەکە تەنیا هەشت خاڵی کۆکردووەتەوە، لە پاڵاوتنەکانی گەیشتن بە چامپیۆنزلیگیش کڵەب بروج ڕێگەی نەدا بگات بە پاڵەوانێتییەکە و دووری خستەوە. لە دوایین یاریی یۆرۆپالیگیش شکستی هێنا.
ئەمەش بزانە: تیمەکە دەیەوێت ستێڤن جیڕاڕد بگەڕێنێتەوە ڕیزەکانی، دوای ئەو ئەنجامە زۆر باشانەی لەگەڵ یانەکەدا بەدەستی هێنا، بەتایبەت بردنەوەی سکۆتیش لیگ بەبێ دۆڕان لە وەرزی 2020-2021.

سەبسکرایبی هەواڵنامە و ئاگادارکردنەوەکانمان بکەن
© 2025 AVA Media Group & Sports Company For Satellite Broadcasting / Ltd.