هاوڕێیەکی دیکەی مێسی وازدەهێنێت

هاوڕێیەکی دیکەی مێسی وازدەهێنێت
8 تشرینی یەکەم
جیهان

ئاڤا سپۆرت

ئەستێرەیەکی دیکەی بەرشەلۆنە و تۆپی پێ کاتی وازهێنانی لە تۆپی پێ ڕاگەیاند.

چیرۆکی سەرەکی: جۆردی ئەلبا، بەرگریکاری باڵی چەپی ئیسپانی، ئەستێرەی پێشووی بەرشەلۆنە و ئێستای ئینتەر میامی، شەوی ڕابردوو بە فەرمی ڕایگەیاند، کە ئەم وەرزە دوایین وەرزی یاریکردنی دەبێت لە نێو لاکێشەی سەوزدا و بە یەکجاری ماڵئاوایی لە جیهانی تۆپی پێ دەکات.


زانیاریی زیاتر: ئەلبای تەمەن 36 ساڵ، لە ساڵی 2012 پەیوەندی بە یانەی بەرشەلۆنەوە کرد و هەر لەوێشەوە درەوشایەوە و بووە یەکێک لە کاریگەرترین یاریزانەکانی یانەکە، ئەلبا لەگەڵ بەرشە 11 ساڵ یاری کرد و 17 نازناویشی لەگەڵ یانە کەتەلۆنییەکە بەدەستهێنا.

زیاتر بزانە: بەگریکارەکە دواتر بڕیاریدا پەیوەندی بە ئینتەر مەیامییەوە بکات و لەگەڵ لیۆ مێسیدا جارێکی دیکە بەیەک گەیشتنەوە.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: ساڵی 2023 بوو کاتێک ئەلبا وازهێنانی یەکجارەکی لە هەڵبژاردەی ئیسپانیا ڕاگەیاند، ئێستاش دوای دوو ساڵ، ڕایگەیاند کە لە کۆتایی ئەم وەرزەی خولی ئەمریکی ماڵائاوایی دەکات و لە تۆپی پێ خانەنشین دەبێت.

کرێکار ڕەسوڵ

هەواڵساز
کرێکار ڕەسوڵ