هەڵبژاردەکان بۆتۆ
ڕکابەری یانەی هەولێر لە جامی عێراق ئاشکرا بوو
شەیری بکە لە:

شێرزود هێرشبەری هەولێر
ئاڤا سپۆرت
تیروپشکی جامی عێراق بۆ وەرزی 2025-2026 ڕاکێشرا، هەولێر لە قۆناغی 32 خولەکە لەدەرەوەی یاریگای خۆی یاریدەکات و پێشمەرگەی سلێمانیش لەنێو یاریگای خۆی یاریدەکات.
وێنەگەورەکە: ئەمڕۆ پێنجشەممە لە شاری بەغدا تیروپشکی قۆناغی 32 خولی ئەستێرەکانی عێراق، بۆ وەرزی 2025-2026 ڕاکێشرا، هەولێر لەیەکەم یاریی لەدەرەوەی یاریگای خۆی دەبێتە میوانی یانەی جەیش، پێشمەرگەی سلێمانیش لە یاریگای خۆی میوانداریی یانەی حدوود دەکات.
زانیاریی زیاتر: یەکەم گەڕی ئەم پاڵەوانێتییە لە رۆژی 17-10-2025 بەڕێوەدەچێت، لەم قۆناغەدا 16 یانە بۆ قۆناغی داهاتوو سەردەکەون.
ئەمەش بزانە: وەرزی ڕابردوو، دوو یانەی کوردستانی گەیشتنە یاریی کۆتایی جامەکە و یانەی دهۆک لەسەر حسابی یانەی زاخۆ نازناوەکەی بۆ یەکەمجار بەدەستهێنا.

سەبسکرایبی هەواڵنامە و ئاگادارکردنەوەکانمان بکەن
© 2025 AVA Media Group & Sports Company For Satellite Broadcasting / Ltd.