هەڕەمەکان گەیشتنە ئەمریکای باکوور

هەڕەمەکان گەیشتنە ئەمریکای باکوور

محەممەد سەڵاح لە یارییەکەی بەرامبەر جیبوتی

9 تشرینی یەکەم
جیهان

ئاڤا سپۆرت

 

هەڵبژاردەی میسڕ وەکو سێیەم هەڵبژادەی ئەفریقی و چوارەم هەڵبژاردەی عەرەبی خۆی گەیاندە جامی جیهانیی 2026، ئەوەش دوای ئەوەی بە سێ گۆڵی بێوەڵام لە هەڵبژاردەی جیبوتیی بردەوە.

 

چیرۆکی سەرەکی: هەڵبژاردەی میسڕ، بە سەرکردایەتی محەممەد سەڵاح، کە توانی لە یارییەکەی بەرامبەر هەڵبژاردەی جیبوتی دوو گۆڵ تۆماربکات، خۆی گەیاندە مۆندیالی 2026، بە بڕیارە لە هاوینی داهاتوو لە وڵاتانی ئەمریکا، کەنەدا و مەکسیک بەڕێوەبچێت.

 

زانیاریی زیاتر: میسڕ، لە پاڵاوتنەکانی ئەفریقا بۆ گەیشتن بە مۆندیالی ساڵی داهاتوو، لە کۆمەڵەی یەکەم یاریی دەکر، هەڵبژاردەکە لەو کۆمەڵەیەدا لە کۆی نۆ یاری، حەوت بردنەوە و دوو یەکسانبوونی تۆمارکرد، بەوەش بە کۆکردنەوەی 23 خاڵ و بە مانەوەی یارییەک، سەرکەوتنی بۆ مۆندیال مسۆگەرکرد.

 

ژمارەکان وا دەڵێن: پاڵاوتنەکانی ئەفریقا بۆ گەیشتن بە مۆندیال 2 ساڵ لەمەوپێش دەستیپێکرد، محەممەد سەڵاح گۆڵکاری پاڵاوتنەکەیە و 9 گۆڵی تۆمارکردووە، هاوکات ئەستێرەکەی لیڤەرپووڵ 3 ئەسیستیشی هەیە.

 

زیاتر بزانە: میسڕ، سێیەم هەڵبژاردەیە لە کیشوەری ئەفریقا لە دوای مەغریب و تونس بگات بە جامی جیهانیی، هاوکات چوارەم هەڵبژاردەی عەرەبییە لە دوای ئوردن، تونس و مەغریب بگات بە گەورەترین پاڵەوانییەتی مێژووی تۆپی پێ.

Novin Majeed

هەواڵساز
Novin Majeed