هەڵبژاردەکان بۆتۆ
پۆرتوگال بە سەرکردایەتی پاشا دەستی بە ڕاهێنان کرد
شەیری بکە لە:

ئاڤا سپۆرت
هەڵبژاردەی پۆرتوگال بۆ دوو یارییەکانی داهاتووی، بە سەرکردایەتی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ یەکەم یەکەی مەشق و ڕاهێنانی ئەنجامدا.
چیرۆکی سەرەکی: پۆرتوگال، لە شەوی 11ـی ئەم مانگە میوانداریی هەڵبژاردەی ئێرلەندا دەکات، دوای سێ ڕۆژ بەسەر ئەو یارییەیش، جارێکی دیکە لە نێو یاریگای خۆی یاری دەکات و ڕووبەڕووی هەڵبژاردەی هەنگاریا دەبێتەوە، کە بڕیارە هەردوو یارییەکە لە نێو یاریگای جۆزێ ئالڤالدێ لە لیشبۆنە بەڕێوەبچێت.
زانیاریی زیاتر: هەڵبژاردەکە، لە مانگی پێشوو بە سەرکردایەتی ڕۆناڵدۆ دوو یاریی لە پاڵاوتنەکانی ئەوروپا بۆ گەیشتن بە مۆندیالی ساڵی داهاتوو ئەنجامدا، سەرەتا بە ئەنجامی پێنج گۆڵی بێوەڵام لە هەڵبژاردەی ئەرمینیای بردەوە، دواتریش لە دەرەوەی یاریگای خۆی بە ئەنجامی 3-2 لە هەنگاریای بردەوە، بەوەش هەڵبژاردەکە خاوەنی شەش خاڵە و خۆی لە پێشەنگی کۆمەڵەی F دەبینێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە ئەگەری بردنەوەی دوو یاریی داهاتووی و سوود وەرگرتن لە ئەنجامی یارییەکانی دیکەی ئەو کۆمەڵەیە، ئەوا ڕاستەوخۆ پۆرتوگال سەرکەوتنی بۆ جامی جیهانیی مسۆگەر دەکات، کە کریستیانۆی کاپتن ڕایگەیاند لە ئێستادا گرنگترین شت بە لایانەوە سەرکەوتنە بۆ مۆندیال.

سەبسکرایبی هەواڵنامە و ئاگادارکردنەوەکانمان بکەن
© 2025 AVA Media Group & Sports Company For Satellite Broadcasting / Ltd.