مێدێڤێد گەیشتە قۆناغی چوارەمی شەنگەهای

مێدێڤێد گەیشتە قۆناغی چوارەمی شەنگەهای
7 تشرینی یەکەم
جیهان

ئاڤا سپۆرت

دانیل مێدڤێدێڤی ڕووسی خۆی گەیاندە قۆناغی چوارەمی شەنگەهای ماستەرز.

چیرۆکی سەرەکی: لەقۆناغی سێیەمـی پاڵەوانییەتی شەنگەهای ماستەرز و لەسەر ئاستی پیاوان، ئەلیخاندرۆ داڤیدۆڤیچ فۆکینای ئیسپانی و دانیل مێدڤێدێڤی ڕووسی ڕووبەڕووی یەکدی بوونەوە. مێدڤێدێڤ بە دوو کۆمەڵەی بێوەڵام یارییەکەی بردەوە و سەرکەوت بۆ قۆناغی داهاتوو.

زانیاریی زیاتر: لە دەستپێکی یارییەکەوە دانیل بە ئاستێکی بەرزەوە دەرکەوت، توانیشی کۆمەڵەی یەکەم بە ئەنجامی شەش خاڵ بەرامبەر بە سێ خاڵ بباتەوە.

زیاتر بزانە: لە کۆمەڵەی دووەمدا ڕکابەرییەکی بەهێز دروستبوو، یارییەکە زیاتر لە کاتژمێرێکی خایاند و هەردوو یاریزان لەسەر سەرجەم خاڵەکان دەجەنگان، لە کۆتاییدا تێنسزانە ڕووسییەکە بە ئەنجامی حەوت خاڵ بەرامبەر بە شەش خاڵ، ئەو کۆمەڵەیەشی لە بەرژەوەندی خۆی یەکلایی کردەوە و خۆی گەیاندە قۆناغی چوارەمـی پاڵەوانییەتییەکە.

کرێکار ڕەسوڵ

هەواڵساز
کرێکار ڕەسوڵ