مارکا لەسەر یاماڵ ڕەخنە لە فیفا دەگرێت

مارکا لەسەر یاماڵ ڕەخنە لە فیفا دەگرێت
7 تشرینی یەکەم
جیهان

ئاڤا سپۆرت

ڕۆژنامەی مارکا دوو ڕاپۆرت ی جیاوازی بڵاوکردەوە و ڕەخنەی توند لە فیفا دەگرێت.

چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژنامەی مارکا دوو ڕاپۆرتی جیاوازی لەسەر پێکان و کاتی گەڕانەوەی لامین یاماڵ بڵاوکردەوە و تیایدا چەند ڕەخنەیەکی توندیشی لە فیفا گرتووە. ڕۆژنامەکە ڕایگەیاندووە کە لامین یاماڵ نزیکە لەوەی لە پێکانەکەی چاک ببێتەوە و ئەگەر هەیە بۆ یارییەکەی نێوان بەرشەلۆنە و جیرۆنا چەند خولەکێک یاری بکات.


ڕاشیگەیاندووە:  هیچ گومانێک لەوە نییە کە باشترین یاریزانی لاوی 2025 بۆ یاری کلاسیکۆ دەگەڕیتەوە و ڕووبەڕووی ڕیاڵ مەدرید دەبێتەوە.

زانیاریی زیاتر: مارکا لە بابەتێکی دیکەدا ڕەخنەی لە یارییە زۆرەکان و کاتی پشووی یاریزانەکانی لە فیفا گرتووە، هاوکات پێکانی یاماڵیش بۆ ئەوە دەگەڕێنێتەوە کە فیفا یاریی زۆری داناوە و یاریزانە لاوەکان بەرگەی ئەو خشتە سەختەی یارییەکان ناگرن.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: لامین یاماڵ زیاتر لە 130 یاریی لەگەڵ یانە و هەڵبژاردەکەی ئەنجامداوە، لە کاتێکدا تەمەنی تەنیا 18 ساڵە.

کرێکار ڕەسوڵ

هەواڵساز
کرێکار ڕەسوڵ