هەڵبژاردەی ئیسپانیا بەبێ لامین یاماڵ دەستی بە ڕاهێنان کرد

هەڵبژاردەی ئیسپانیا بەبێ لامین یاماڵ دەستی بە ڕاهێنان کرد
7 تشرینی یەکەم
جیهان

ئاڤا سپۆرت

هەڵبژاردەی ئیسپانیا بۆ دوو یاریی داهاتووی، بەبێ لامین یاماڵ دەستی بە مەشق و ڕاهێنانەکانی کرد.

چیرۆکی سەرەکی: ئیسپانیا، لە پاڵاوتنەکانی ئەوروپا بۆ گەیشتن بە جامی جیهانی 2026، شەممەی داهاتوو لە نێو یاریگای خۆی ڕووبەڕووی هەڵبژاردەی جۆرجیا دەبێتەوە، دواتریش لە سێشەممەی داهاتوو لە ڤەلەدوەلید ڕووبەڕووی هەڵبژاردەی بولگاریا دەبێتەوە.


زانیاریی زیاتر: ئیسپانیا، لە پاڵاوتنەکان دوو یاریی ئەنجامداوە و توانیویەتی هەردوو یارییەکە بباتەوە، بەوەش هەڵبژاردەی لاڕۆخا خاوەنی شەش خاڵە و لە پێشەنگی کۆمەڵەکەیەتی.

ئەمەش بزانە: لامین یاماڵ، ئەستێرەی لاوەی هەڵبژاردەکە، بەهۆی پێکانییەوە لە ناوچەی حەوزیدا، ناتوانێت بەشداری دوو یاریی داهاتووی ئیسپانیا بکات، یاماڵ لە یارییە نێودەوڵەتییەکانی مانگی پێشوو دووچاری ئەو پێکانە هات، بەو هۆیەشەوە لە چوار یاریی بەرشەلۆنە دابڕا.

کرێکار ڕەسوڵ

هەواڵساز
کرێکار ڕەسوڵ