هەڵبژاردەکان بۆتۆ
ئینگلتەرا دەستی بە مەشق و ڕاهێنانەکان کردەوە
شەیری بکە لە:

ئاڤا سپۆرت
هەڵبژاردەی ئینگلتەرا بۆ دوو یاریی داهاتووی، بە سەرکردایەتی تۆماس توخێل دەستی بە مەشق و ڕاهێنانەکانی کرد
چیرۆکی سەرەکی: هەڵبژاردەی ئینگلتەرا، شەوی پێنجشەممە لە نێو یاریگای خۆی لە یارییەکی دۆستانەدا ڕووبەڕووی هەڵبژاردەی وێلز دەبێتەوە، دواتریش لە سێشەممەی هەفتەی داهاتوو لە یارییەکانی پاڵاوتنەکانی ئەوروپا بۆ گەیشتن بە مۆندیال، لە دەرەوەی یاریگای خۆی ڕووبەڕووی هەڵبژاردەی لاتڤیا دەبێتەوە.
زانیاریی زیاتر: ئینگلتەرا، بە سەرکردایەتی توخێل چەند هەنگاوێکی کەمی ماوە بۆ ئەوەی گەیشتنی بە مۆندیالی 2026 مسۆگەر بکات، هەڵبژاردەی سێ شێرەکە لە کۆی پێنج یاریی پاڵاوتنەکان، سەرجەمیانی بردووەتەوە و بە کۆکردنەوەی 15 خاڵ خۆی لە پێشەنگی کۆمەڵەکەی دەبینێت، هەڵبژاردەکە دەیەوێت درێژە بە زنجیرە بردنەوەکانی بدات و گەیشتنی بە مۆندیال مسۆگەر بکات.
زیاتر بزانە: توخێل، گۆرانکارییەکی بەرچاوی لە هەڵبژاردەی ئینگلەرا کردووە و شێوازی یاریکردنی تیمەکەی گۆڕیوە، ڕاهێنەرە ئەڵمانییەکە تاوەکو ئێستا شەش یاریی لەگەڵ هەڵبژاردەی ئینگلاند بووە، تیایدا پێنج بردنەوە و شکستێکی بەدەستهێناوە.

سەبسکرایبی هەواڵنامە و ئاگادارکردنەوەکانمان بکەن
© 2025 AVA Media Group & Sports Company For Satellite Broadcasting / Ltd.