هەڵبژاردەکان بۆتۆ
یانەی پیشەسازی لە بڕیاری کشانەوە پەشیمان دەبێتەوە
شەیری بکە لە:

پێکهاتەی پیشەسازی
ئاڤا سپۆرت
یانەی پیشەسازی دوای دوو هەفتە لە بڕیاری كشانەوە لە خولی نایابی كوردستان پەشیمان دەبنەوە و ئەگەر فیدراسیۆنی تۆپی پێی كوردستان رەزامەندی بدەن ئامادەن بەشداریی وەرزی نوێی خولی نایابی كوردستان بكەن.
وێنە گەورەکە: كارگێری یانەی پیشەسازی لە رۆژی 23ـی مانگی رابردوو لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانی دا رایانگەیاند بەهۆی قەیرانی داراییەوە ناتوانن بەشداریی لە وەرزی نوێی خولی نایابی كوردستان بكەن، بەهۆی ئەوەی هیچ لایەك ئامادەنەبوونە پاڵپشتی دارایی یانەكە بكەن.
ئەوەی لەبارەیەوە دەگوترێت: مەولود رەمەزان بە ئاڤا سپۆرتی ڕاگەیاند، یانەی پیشەسازی بودجەی بۆ بەشداریكردنی لە خولی نایابی كوردستان بۆ دابینكراوە و ئامادەن بەشداریی لە خولەكە بكەن و چاوەڕێی رەزامەندی فیدراسیۆنی تۆپی پێی كوردستان دەكەن بۆ بەشداریی لە خولەكە بكەن.
ئەمەش بزانە: یانەی پیشەسازی لە 2006 دامەزراوە و 19 ساڵە لە چالاكییە وەرزشییەكانی بەردەوامە، لە نێوان ساڵانی 2022 تا 2024 بەبێ ئەوەی هیچ یارییەك بدۆڕێنێت قۆناغەكانی خولی پلەدوو و پلەیەكی بڕی و بۆ خولی نایابی كوردستان سەركەوت.

سەبسکرایبی هەواڵنامە و ئاگادارکردنەوەکانمان بکەن
© 2025 AVA Media Group & Sports Company For Satellite Broadcasting / Ltd.