بەڕازیل دەستی بە مەشق و ڕاهێنانەکان کرد

بەڕازیل دەستی بە مەشق و ڕاهێنانەکان کرد
7 تشرینی یەکەم
جیهان

ئاڤا سپۆرت

هەڵبژاردەی بەڕازیل بە مەبەستی خۆ ئامادەکردن بۆ دوو یاریی دۆستانە، دەستی بە مەشق و ڕاهێنانەکانی کرد.

چیرۆکی سەرەکی: بەڕازیل، لە پشووی یارییە نێودەوڵەتییەکاندا گەشتی ئاسیا دەکات و لە ڕۆژانی 10 و 14ـی مانگ دوو یاریی لەو کیشوەرەدا ئەنجامدەدات، سێلیساو سەرەتا لە 10ـی مانگ لە نێو یاریگای سیئۆل ڕووبەڕووی هەڵبژاردەی کۆریای باشوور دەبێتەوە، دواتریش لە 14ی مانگ دەچێتە شاری چۆفو و ڕووبەڕووی هەڵبژاردەی ژاپۆن دەبێتەوە.


زانیاریی زیاتر: بەڕازیل، یەکێکە لەو 18 هەڵبژاردەیەی کە لە ئێستاوە گەیشتنیان بە مۆندیال مسۆگەرکردووە، هەڵبژاردەکە بە ئاستەنگی زۆردا تێدەپەڕێت و هاندەران لە ئاستی هەڵبژاردەکەیان ڕازی نین، ئێستاش هەڵبژاردەکە دەیەوێت بە سەرکردایەتی کارلۆ ئەنچیلۆتی تیمەکەی ڕێکبخاتەوە و بە باشترین شێوە خۆی بۆ مۆندیالی ساڵی داهاتوو ئامادە بکات.

زیاتر بزانە: ئەنچیلۆتی، چوار یاریی لەگەڵ بەڕازیل ئەنجامداوە و دوو بردنەوە و یەکسانبوونێک و شكستێکی تۆمارکردووە، ڕاهێنەرە ئیتاڵییەکە تاوەکو ئێستا 30 یاریزانی جیاوازی لە هەڵبژاردەکەدا تاقیکردووەتەوە و بەردەوامیش لە خولی نێوخۆیی وڵاتەکە چاودێری دۆخ و ئاستی یاریزانەکان دەکات.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: بۆ دوو یاریی داهاتووی بەڕازیل، هەریەک لە ڤینیسیۆس جونیۆر و ڕۆدریگۆ بانگێشتی هەڵبژاردەکە کراونەتەوە.

کرێکار ڕەسوڵ

هەواڵساز
کرێکار ڕەسوڵ