هەڵبژاردەکان بۆتۆ
مێسی بانگێشتی ئەرجەنتین کرایەوە
شەیری بکە لە:

ئاڤا سپۆرت
هەڵبژاردەی ئەرجەنتین بە مەبەستی خۆ ئامادەکردن بۆ دوو یاریی دۆستانە، دەستی بە مەشق و ڕاهێنانەکانی کرد.
چیرۆکی سەرەکی: بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەڵبژاردەی ئەرجەنتین بە مەبەستی خۆ ئامادەکردن بۆ دوو یاریی دۆستانە، دەستی بە مەشق و ڕاهێنانەکانی کرد، لیۆ مێسی کاپتنیش جارێکی دیکە بانگێشتی هەڵبژاردەکەی کرایەوە.
زانیاریی زیاتر: ئەرجەنتین، لە بەرەبەیانی 11 و 14ـی مانگ دوو یاریی دۆستانە لە ئەمریکا ئەنجامدەدات و لە مەیامی ڕووبەڕووی هەڵبژاردەکانی ڤێنزوێلا و پوێرتۆ ڕیکۆ دەبێتەوە بۆ ئەو مەبەستەش، یاریزانانی هەڵبژاردەکە لە ئەمریکا کۆبوونەوە و یەکەم یەکەی مەشق و ڕاهێنانیان ئەنجامدا.
زیاتر بزانە: مێسی، لە دوایین یاریی بە درێسی ئەرجەنتینەوە، ڕووبەڕووی هەڵبژاردەی ڤێنزوێلا بووەوە و ئەفسانە ئەرجەنتینییەکە توانی لەو یارییەدا دوو گۆڵ تۆماربکات، ئەمجارەیش هاندەرانی تانگۆ چاوەڕوانی ئاستێکی بەرز لە یاریزانە دڵخوازەکەیان دەکەن و گۆڵی زیاتریان لە مێسی دەوێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەرجەنتینی پاڵەوانی جیهان، لە مانگی ئازاری ئەمساڵ سەرکەوتنی بۆ مۆندیالی ساڵی 2026 مسۆگەرکرد و هەر لە پلەی یەکەمیش کۆتایی بە پاڵاوتنەکانی ئەمریکای باشوور بۆ گەیشتن بە جامی جیهانی هێنا.
ئەمەش بزانە: تانگۆ بەهۆی ئەوەی لە دوایین یاریی پاڵاوتنەکان بەرامبەر هەڵبژاردەی ئیکوادۆر شکستی هێنا، پلەی یەکەمی ڕیزبەندیی گشتیی فیفای لەدەستدا و ئێستا هەڵبژاردەکە لە پلەی سێیەمی ڕیزبەندیی باشترین هەڵبژاردەکانی جیهانە.

سەبسکرایبی هەواڵنامە و ئاگادارکردنەوەکانمان بکەن
© 2025 AVA Media Group & Sports Company For Satellite Broadcasting / Ltd.