چامپیۆنزلیگی خانمان دەستپێدەکات

چامپیۆنزلیگی خانمان دەستپێدەکات
7 تشرینی یەکەم
جیهان

ئاڤا سپۆرت

وەرزێکی نوێی چامپیۆنزلیگی خانمان دەستپێدەکات و تیایدا ئەمشەو چوار یاریی لە چوار وڵاتی جیاواز ئەنجامدەدرێت.

چیرۆکی سەرەکی: یارییەکانی وەرزێک نوێی چامپیۆنزلیگ بە یاریی نێوان خانمانی یوڤێنتۆس و خانمانی بەنفیکا دەستپێدەکات، هەردوو یانە کاتژمێر 19:45 لە یاریگای ئالیانز لە تۆرین ڕووبەڕوو دەبنەوە.

زانیاریی زیاتر: کاتژمێر 20:00ـیش سێ یاریی دیکە بەڕێوەدەچێت، کە گرنگترینیان یاریی نێوان خانمانی بەرشەلۆنە و خانمانی بایرن میونشنە، ئەم دوو یانەکە پێشتر لە چامپیۆنزلیگ چوار جار ڕووبەڕووی یەکدی بوونەتەوە، تیایدا بەرشەلۆنە سێ یاریی بردووەتەوە و بایرنیش یارییەکی لە خانمانی کەتەلۆنیا بردووەتەوە.

زیاتر بزانە: لە هەمان کاتدا و هەر لە کاتژمێر 22:00، یانەی ئارسناڵ، پاڵەوانی وەرزی ڕابردووی چامپیۆنزلیگی خانمان، ڕێگەی پارێزگاریکردن لە نازناوەکەی دەستپێدەکات و لە نێو یاریگای خۆی ڕووبەڕووی یانەی لیۆنی فەڕەنسی دەبێتەوە. 


لە هەمان کاتدا: یانەی پاریسی فەڕەنسیش، لە کاتژمێر 22:00 لە نێو یاریگای خۆی ڕووبەڕووی یانەی لێوڤنی بەلجیکی دەبێتەوە.

کرێکار ڕەسوڵ

هەواڵساز
کرێکار ڕەسوڵ