هەڵبژاردەکان بۆتۆ
کوڕەکەی زیدان بۆ یەکەمجار بانگێشتی هەڵبژاردەکەی کرا
شەیری بکە لە:

ئاڤا سپۆرت
لوکاس زیدان، کوڕی زینەدین زیدان بۆ یەکەمجار بانگێشتی یارییە نێودەوڵەتییەکان کرا.
چیرۆکی سەرەکی: لوکا زیدان، کوڕی ئەستێرەی پێشووی فەڕەنسا زینەدین زیدان گەیشتە وڵاتی جەزائیر و بۆ یەکەمجار لە کاروانی وەرزشییدا بۆ یارییە نێودەوڵەتییەکان بانگێشت کرا. لوکای گۆڵپارێز، دوو هەفتە لەمەوپێش ڕەزامەندی فیفای وەرگرت بۆ ئەوەی ناسنامەی لە فەڕەنسییەوە بۆ جەزائیری بگۆڕێت.
زانیاریی زیاتر: کوڕەکەی زیدان، لە ئێستادا تەمەنی 27 ساڵە و یاری بۆ یانەی گرانادای ئیسپانی دەکات، گۆڵپارێزەکە تاوەکە ئێستا بۆ هەڵبژاردەکان یاری نەکردووە و پێشبینی دەکرێت لە یاریی داهاتووی هەڵبژاردەی جەزائیر خولەکی پێبدرێت و یاریی بۆ وڵاتی ڕەسەنی خۆی بکات.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: جەزائیر، لە گەڕی نۆیەمی پاڵاوتنەکانی ئەفریقا بۆ گەیشتن بە مۆندیالی ساڵی داهاتوو، ڕۆژی پێنجشەممە لە دەرەوەی یاریگای خۆی ڕووبەڕووی هەڵبژاردەی سۆماڵ دەبێتەوە، کە لە ئەگەری بردنەوەی ئەو یارییەیش ڕاستەوخۆ سەرکەوتن بۆ مۆندیالی 2026 مسۆگەر دەکات.

سەبسکرایبی هەواڵنامە و ئاگادارکردنەوەکانمان بکەن
© 2025 AVA Media Group & Sports Company For Satellite Broadcasting / Ltd.